بەشێکی ئیسپانییەکان بۆ گەشتیاران: بڕۆنەوە

10-09-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن ئیسپانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وێڕای بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان و گرانی، ئیسپانیا بەرەو ئەوە دەڕوات ژمارەی پێوانەیی گەشتیاران تۆماربکات، بەڵام تاوەکو دێت خەڵکێکی زیاتری وڵاتەکە لە گەشتیاران بێزاردەبن. هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لە دەربڕینی دژایەتیی بۆ گەشتیاران، داهێنانیان کردووە. بە رەنگ و شێوازی جۆراوجۆر لەسەر دیوارەکان نووسیویانە "گەشتیاران بڕۆنەوە."
 
ژنێکی تەمەن هەشتا ساڵ لە بارسێلۆنا بە توڕەییەوە دەڵێت "پێویستە هەموویان فڕێبدەینە دۆزەخەوە. باشترین شت ئەوەیە سنوور دابخەین. بەریتانی و ئەڵمانییەکان لە هەموویان خراپترن، ژیانی ئێمەیان کردووەتە دۆزەخ." ژنە بەتەمەنەکە کەمێک لەمەوپێش خۆی لە کۆمەڵێک گەشتیاری گەنج توڕە کردبوو، چونکە لەسەر شۆستەکە رێگەیان بۆ نەکردبووەوە.
 
لە قاوەخانەیەکی دیکەی شاری بارسێلۆنادا، پیاوێکی بەتەمەن سەبارەت بە گەشتیاران دەڵێ "لە باڵکۆنەکەوە تفیان پێدا دەکەم."
 
ئەوانەی دژایەتی زیادبوونی گەشتیاران دەکەن، هەموویان بە تووڕەییەوە نایکەن، بەڵام ئەم هاوینە دژایەتیکردنەکە بەتایبەت لە بارسێلۆنا زیادیکرد، تاوەکو وای لێهات کە "توریزمۆفۆبیا" یاخود فۆبیای گەشتیاران بووە زاراوەیەکی باوی کۆمەڵگەی ئیسپانیا، ئەو وڵاتەی دڵخوازترین شوێنی گەشتیارانی ئەڵمانییە.
 
لە مایۆرکا، گالیسیا و دوورگەکانی کەناریش، دژایەتیکردنی زۆربوونی گەشتیاران بەشێوەیەکی ئاشکرا دەکرێت و هەندێ جاریش بە تووندوتیژی رووبەڕوویان دەبنەوە.
 
لەم هاوینەدا، لە چەندین شوێن هاووڵاتییانی ئیسپانیا خۆپێشاندانیان کرد.
 
هەروەها خەڵکەکە بە چەند شێوازێکی سەیر گەشتیاران دەترسێنن بۆ ئەوەی لە کەناراوەکان نزیکنەکەونەوە، بۆ نموونە لە مالۆرکا، گرووپێک بە ناوی کاتێرڤا تابلۆی بە زمانی ئینگیلیزییان لەسەر کەنارەکان چەقاندبوو، کە لەسەری نووسرابوو مەلەکردن قەدەخەیە بەهۆی "مەترسیی چرای دەریا" یان هاتنەخوارەوەی بەرد، کە هیچی راست نەبوو. دواتر گرووپەکە رایگەیاند پێویستە هەنگاوی پێویست دژی گەشتیاران بگیرێتەبەر، چونکە بە گوتەی خۆیان، "دەستیان بەسەر کەناراوەکاندا گرتووە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.