زانیاری لەسەر تەقینەوەی ئەو کەشتییەی چین کە کاڵای هەرێمی کوردستانی تێدابوو
رووداو دیجیتاڵ
بەیانی ئەمڕۆ لە بەندەرێکی چین تەقینەوەیەک لە یەکێک لە کۆنتێنەرەکانی نێو کەشتییەک روویدا، کە کەلوپەلی تێدابووە بگوازرێتەوە بۆ عێراق، بەهۆیەوە زیان بەر بەشێک لە کەلوپەلەکان و کەشتییەکە کەوت.
ئومێد فارووق، خاوەنی کۆمپانیای وڵات بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی، بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تەقینەوەکە نزیکەی کاژێر 9:00ـی بەیانی ئەمڕۆ لە بەندەری شاری نینگبۆی چین لە یەکێک لە کۆنتێنەرەکانی کەشتیی کۆمپانیای یانگ مینگ روویدا."
بە گوتەی ئومێد فارووق باری کەشتییەکە هی بازرگانانی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە، بەنیاز بوو بارەکەی بۆ بەندەری ئوم قەسر لە باشووری عێراق بگوازێتەوە.