ژمارەیەک هاونیشتمانی: سێ کاژێرە لە فڕۆکەخانەیەکی بولگاریا راگیراوین

09-08-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک هاونیشتمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەشتیان بۆ لەندەن هەبووە، بەڵام وەکو خۆیان باسی دەکەن، زیاتر لە سێ کاژێرە لە فڕۆکەخانەیەکی بولگاریا راگیراون.
 
فڕۆکەکە کاژێر 02:30ی دوای نیوەڕۆی هەینی 9ی ئاب لە هەولێرەوە دەستی بە گەشتەکەی کردووە. هاونیشتمانییەک بەناوی شەهرام لە سەرنشینانی فڕۆکەکەیە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ترانزێتمان لە فڕۆکەخانەیەکی بولگاریا هەبوو، ماوەکە 45 خولەک بوو، بەڵام نەبراینە ئەو فڕۆکەخانەیە و لە فڕۆکەخانەی سۆفیا پایتەخت فڕۆکەکەمان نیشتەوە."
 
شەهرام گوتی، "زیاتر لە سێ کاژێرە راگیراوین و رێگەمان نادرێت لە فڕۆکەکە بۆ چا خواردنەوەیەکیش بچینە خوارەوە."
 
بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی لەنێو فڕۆکەکەوە بۆ رووداو نێردراون، لەنێو سەرنشینەکاندا ژن و منداڵیش هەن.
 
شوان سەرنشینێکی دیکەی فڕۆکەکەیە و بە رووداوی گوت، زیاتر لە 3 کاژێرە راگیراون و پێیان دەڵێن چاوەڕوان بن؛ گوتیشی، "سەرنشینمان تێدایە تەندروستی باش نییە و ناکرێت لەوە زیاتر لە فڕۆکەکەدا بمنێنێتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەک لەسەر سێی ئەوانەی مافی مانەوەیان وەرگرتووە، بۆ کار بووە

یەکێتیی ئەورووپا: ساڵی رابردوو 3.7 ملیۆن ئیقامەمان داوەتە کەسانی دەرەوەی ئەورووپا

یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵی 2023دا سێ ملیۆن و 700 مافی مانەوە (ئیقامە)ی داوەتە کەسانی دەرەوەی ئەورووپا. رێژەی هەرە زۆری ئەوانەی ئیقامەشیان وەرگرتووە وەکو پەنابەر یانیش بۆ یەکخستنەوەی خێزان وەریانگرتووە