دانیمارک بەهۆی زیادبوونی تاوانی هەرزەکاران لە سوێد بیر لە دانانی خاڵی پشکنین لە سنوورەکانی دەکاتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
خاڵێکی پشکنین. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە و ئەرشیڤە: AFP
خاڵێکی پشکنین. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە و ئەرشیڤە: AFP
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
تاوانکاریی هەرزەکاران لە سوێد، دانیمارکی ترساندووە و بیر لە دانانی خاڵەکانی پشکنین لەگەڵ سوێد دەکاتەوە.
 
پێشتر لە بەرنامەی دیاسپۆرا بە شێوەی مەیدانی و بە گفتوگۆی نێو ستۆدیۆش باسی ئەو تاوانە رێکخراوانە کراوە کە لە سوێد بە کەسانی هەرزەکار دەکرێن. دۆخێک کە حکومەتی سوێدی لە ئاستیدا دەستەوەستانە.
 
ئێستا دانیمارک ترسی لێنیشتووە تاوانکاریی هاوشێوە لە سوێدەوە بێنە وڵاتەکەی. پۆلیسی دانیمارکی بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا 11 کەیسی تاوانکاریی گەنجانی هەرزەکاری خاوەن وڵاتینامەی سوێدی لە دانیمارک تۆمار کراون.
 
تەنیا هەفتەی رابردوو سێ گەنجی خوار 18 ساڵ دەستگیر کراون کە هەوڵی کوشتنیان داوە، یان تەقەیان کردووە، یان هەوڵی تەقاندنەوەی شوێنانیان داوە.
 
پێیتەر هومێلگارد، وەزیری دادی دانیمارک رایگەیاندووە، هەموو شتێک دەکەن بۆئەوەی ئەو تاوانکارییە رێکخراوە لە سوێدەوە زیاتر نەیەتە نێو دانیمارک. بە دووریشی نەزانی کە دەست بە دانانی خاڵی پشکنینی سنوور لەگەڵ سوێد بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە

فڕۆکەیەک لە بەرازیل بە 62 سەرنشینەوە تێکشکا

فڕۆکەیەک بە 62 سەرنشینەوە لە هەرێمی ساوپاوڵۆی بەرازیل تێکشکا. سەرۆکی ئەو وڵاتە دەڵێت، بەگوێرەی زانیاریی سەرەتایی، هەموویان گیانیان لەدەستداوە