کۆچبەرێکی کورد دوو تاوە رۆنی قرچاو دەکات بە دوو ژنی هۆڵەندیدا و 14 ساڵ زیندانی دەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
وێنەی خەیاڵیی کۆچبەرە کوردەکە لەبەردەم دادوەران
وێنەی خەیاڵیی کۆچبەرە کوردەکە لەبەردەم دادوەران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگای شاری ماسترێخت لە هۆڵەندا سزای 14 ساڵ زیندانی بەسەر پیاوێکی کۆچبەری کورددا سەپاند، ئەویش لەبەر ئەوەی دوو تاوە رۆنی قرچاندبوو و بە لەش و دەموچاوی دوو ژنی هۆڵەندیدا کردبوو.
 
پێشتر داواکاری گشتی داوای 7 ساڵ زیندانی بۆ ئەو کۆچبەرە کردبوو، کە خۆی وەک (تاریق) ناساندووە، بەڵام لە یەکەمین دادگاییدا، دادوەر پێیوابوو کەتنەکەی تاریق هێندە گەورەیە کە دەبێت 5 ساڵی دیکەش بچێتە سەر زیندانیکردنەکەی و ببێتە 12 ساڵ.
 
ئێستا دادگای تێهەڵچوونەوەش پێیوایە کەتنەکە گەورەترە و جگە لە 14 ساڵ زیندان، بڕیاری داوە کە دەبێت ئەو کۆچبەرە کوردە 109 هەزار یۆرۆش وەکو قەرەبوو بداتە دوو ژنەکە.
 
رووداوەکە ساڵی 2022 لە کەمپێکی پەنابەراندا روویداوە. کۆچبەرە کوردەکە چەندینجار داوای پەنابەرییەکەی رەتکراوەتەوە و پێی راگەیێندراوە، لەو کەمپە دەیگوازنەوە بۆ کەمپێکی دیکە؛ ئەویش لە چێشتخانەی کەمپەکەدا دوو تاوە رۆنی قرچاندووە و بە ئەنقەست کاخەزێکی سووتاندووە، بۆئەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوەی چێشتخانەکە لێبدات و کارمەندانی کەمپەکە بێن.
 
کاتێک یەکێک لەو دوو ژنە، بەپەلە خۆی گەیاندووەتە چێشتخانەکە، کۆچبەرە کوردەکە یەکسەر تاوەیەک رۆنی پێدا کردووە؛ بەدوایدا هاوکارێکی ژنی هاتووە و ئەویش تاوەی دووەمی پێدا کراوە.
 
بەپێی گێڕانەوەکانی نێو دادگا، یەکێک لە قوربانییەکان دوو رۆژ لە کۆمادا بووە؛ دوای ئەوەش، هەردووکیان چەندین نەشتەرگەریی جوانکارییان بۆ کراوە. کۆچبەرە کوردەکەش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە

فڕۆکەیەک لە بەرازیل بە 62 سەرنشینەوە تێکشکا

فڕۆکەیەک بە 62 سەرنشینەوە لە هەرێمی ساوپاوڵۆی بەرازیل تێکشکا. سەرۆکی ئەو وڵاتە دەڵێت، بەگوێرەی زانیاریی سەرەتایی، هەموویان گیانیان لەدەستداوە