وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا تۆمەتبار دەکرێت بەوەی ئاسانکاری بۆ چوونی کۆچبەر بۆ وڵاتەکەی دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک گەشتیار لە فڕۆکەخانەیەکی ئەڵمانیا
ژمارەیەک گەشتیار لە فڕۆکەخانەیەکی ئەڵمانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تا دێ گوشارەکان لەسەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا زۆرتر دەبن؛ ئەو وەزیرە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی ئاسانکاریی زۆری کردووە بۆ پێدانی ڤیزا و بردنی ماڵباتی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی، بەتایبەتیش لە ئەفغانستان و سووریا و رۆژئاوا و باشووری کوردستانەوە.
 
سەرەڕای ئەوەی ساڵ و نیوێکە دۆسێی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەری بەردەوامن، بەڵام لە ئەم رۆژانەدا گوشارەکان لەسەر وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا تووندتر بوونەتەوە؛ بەتایبەتیش پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی ئەڵمانیا تۆمەتباری دەکەن بەوەی کە بە ئاسانکارییەکانی بۆ پێدانی ڤیزا بە کۆچبەران سیستمی کۆچبەریی ئەڵمانیای تێکداوە.
 
بەپێی بەڵگەنامەیەکی بڵاوکراوە لە میدیای راسئاژۆی لیبراڵی ئەڵمانیادا؛ ئانالێنا بێربۆک و تیمی وەزارەتەکەی رێنوێنیی نهێنییان بۆ ژمارەیەک باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیا ناردووە، کە هەولێر و ئیستەنبووڵ و تارانیشی تێدایە و، داوایان لێدەکەن پێدانی ڤیزا بە پەنابەران و ئەوانەی دەیانەوێت ماڵباتەکانیان بهێننە ئەڵمانیا، قورس نەکەن.
 
هەر بەپێی ئەو بەڵگەنامەی لە میدیای راستئاژۆی لیبراڵی ئەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە، وەزیرە ئەڵمانییەکە و تیمی وەزاراتەکەی داوایان کردووە لەسەر بەڵگەنامە فەرمییەکانیان و لێکۆڵینەوە لە راستی یان ناڕاستییان، کارەکە قورس نەکەن.
 
ئۆپۆزیسیۆن دەڵێت خانمی وەزیر، کە سەرۆکی پارتی سەوزەکانیشە، "بە بەخشندانە بڕیاری داوە و ئاسانکاریی بۆ هاتنی کۆچبەری زیاتر بۆ ئەڵمانیا کردووە."
 
بێربۆک و وەزارەتەکەی بەردەوام دووپاتی دەکەنەوە کە ئەو بڕیار و سیاسەتانەی بۆ پێدانی ڤیزا و هاتنی کۆچبەران دایانناوە، بەپێی یاساکان و بڕیارەکانی دادگاکانی ئەڵمانیا بووە. ئێستا حکومەتی ئەڵمانیا لێکۆڵینەوە لە 19 دۆسیەدا دەکات، کە دەگوترێت بە ئاسانکاریی نائاساییی وەزارەتی دەرەوە ڤیزایان وەرگرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە

فڕۆکەیەک لە بەرازیل بە 62 سەرنشینەوە تێکشکا

فڕۆکەیەک بە 62 سەرنشینەوە لە هەرێمی ساوپاوڵۆی بەرازیل تێکشکا. سەرۆکی ئەو وڵاتە دەڵێت، بەگوێرەی زانیاریی سەرەتایی، هەموویان گیانیان لەدەستداوە