وڵاتانی ئەمازۆن دەیانەوێت تاوەکو 2030 کۆتایی بە مەترسیی لەنێوچوونی دارستانەکە بهێنن

09-08-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
لووتکەی پاراستنی دارستانەکانی ئامازۆن
لووتکەی پاراستنی دارستانەکانی ئامازۆن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرکردەکانی ئەو نۆ وڵاتەی کە بەشێک لە دارستانی ئامازۆن لەنێو خاکەکەیاندایە لە شاری بێلێم لە باکووری بەرازیل کە سەرەتای دارستانی ئامازۆنە کۆبوونەتەوە بۆ داڕشتنی پلانێکی درێژخایەن بۆ پاراستنی گەورەترین دارستانی باراناوی لە جیهاندا.
 
لە چەند ساڵی رابردوودا، دارستانی ئامازۆن بەهۆی کاریگەرییەکانی بڕینەوە و گۆڕانی کەشوهەواو و ئاگرەوە بەشێکی زۆری لەنێوچوو.
 
ئەم لووتکەیە لە کاتێکدایە، سەرۆکی بەرازیل کە لە سەرەتای ئەمساڵ هاتەوە سەر دەسەڵات، ئەوکات رایگەیاند، ئامانجیەتی تا ساڵی 2030، بڕینەوەی دارستانی ئامازۆن کۆتایی پێبهێنن.
 
لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیلە و دەڵێت، "ئێمە بۆ چواردە ساڵە کۆنەبووینەتەوە. ئێمە لەکاتێکدایە کۆدەبینەوە کە گۆڕانی کەشوهەوا بەرەو خراپی دەڕوات. هیچ کاتێکیش لە ئێستا گرنگتر نەبووە کە ئێمە هاوئاهەنگییەکانمان فراوانتر بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان، ئەو ئاڵنگارییانەی پێویستیان بە کرداری هاوبەش هەیە."
 
زانایان دەڵێن، پێویستە وڵاتان 80٪ـی سەوزایی ئەمازۆن بپارێزن و رێگەنەدەن بڕینەوە و وشکبوونی دارستانەکە لە 20٪ تێپەڕێت، ئەوە لە کاتێكدایە ئێستا بڕینەوە و وشکبوونی گەیشتووەتە 17٪. 
 
دارستانی ئامازۆن رووبەرەکەی 6.7 ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە و کەوتووەتە نێو خاکی نۆ وڵاتەوە کە 60٪ـی لە بەرازیلە و 40٪ـەکەی دیکەشی کەوتووەتە وڵاتانی کۆڵۆمبیا، پیرو، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، گییانا، گییانای فەرەنسی، سورینام و ڤەنزوێلا.
 
بێجگە لەو وڵاتانەی خۆیان بە خاوەنی دارستانی ئامازۆن دەزانن، خەڵکە رەسەنەکەی نێو دارستانەکەش داوا دەکەن، زوو بەفریای ئەو دارستانە بکەون.
 
راونی میتوکتیری، سەرۆکی هۆزی کایاپۆی رەسەنی ئامازۆن دەڵێت، "ئەوەی مایەی نیگەرانییە بۆ ئێمە ئەوەیە کە ئەگەر دەسەڵاتداران بەشێوەیەکی خێرا هەنگاونەنێن، بڕینەوەی دارستانەکە بەردەوام دەبێت و دەرئەنجامیشی دەبێت."
 
نیمۆ گویکویتا، سەرۆکی هۆزی وۆرانی ئامازۆنیش ئاماژە بەوە دەکات، "دارستانەکە بیرە نەوت نییە، کانی زێڕ نییە، ئەوێ مەزار و زێدمانە. بازاڕ و قوتابخانە و ماڵی رووحمانە. هەربۆیە داوا لە سەرکردەکانی جیهان، نەک تەنیا وڵاتانی ئامازۆن دەکەین لە رێگەی گفتوگۆکانتانەوە کارەکانتان دەستپێبکەن و دەبێت خەڵکە رەسەنەکانیش بەشداربن لەو بڕیارانەی لەو لووتکەیەدا دەدرێن."
 
لە سەرەتای ئەمساڵ، تۆڕی چاودێریی دارستانەکانی جیهان لە نوێترین راپۆرتیدا لەسەر ئەمازۆن رایگەیاند، بەهۆی بڕینەوە، ئاگر و وشکبوونەوە لەهەر خولەکێکدا رووبەری نزیکەی 11 یاریگەی تۆپی پێ سەوزایی لەو دارستانە لەنێودەچێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا