بێلاڕووس سەربازگەیەکی سوپا بۆ چەکدارانی ڤاگنەر تەرخان دەکات

11-07-2023
لهۆن نەسرەدین
وێنەیەک لەو سەربازگەیەی دەدرێتە چەکدارانی ڤاگنەر
وێنەیەک لەو سەربازگەیەی دەدرێتە چەکدارانی ڤاگنەر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بێلاڕووس سەربازگەیەکی سوپا بۆ چەکدارانی ڤاگنەری رووسی تەرخان دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش جێگری وەزیری بەرگریی بێلاڕووس بە فەرمانێک سەربازگەیەکی وڵاتەکەیی بۆ چەکدارانی ڤاگنەر چۆڵکرد.
 
لییۆنید کۆسینسکی، جێگری وەزیری بەرگریی بێلاڕووس رایگەیاند، "ئەمە سەربازگەیەکی هاوینەی سوپای بێلاڕووسە، بەڵام ئەگەر پریگۆژین و فەرماندەکانی رازی بن، ئەوا لەمەولا دەبێتە شوێنی چەکدارانی ڤاگنەر. بڕیارەکە لە 25ی حوزەیرانەوە دەرکراوە و جێبەجێکردنی ماوە."
 
لە 23ی حوزەیراندا پریگۆژین و نزیکەی 25 هەزار لە چەکدارەکانی لە گۆڕەپانی شەڕ لە ئۆکرایناوە گەڕانەوە نێو رووسیا و دژی سوپای وڵاتەکەیان وەستانەوە. بە نێوەندگیریی سەرۆکی بێلاڕووس کۆتایی بە یاخیبوونەکە هێندرا؛ ئەو کات بە گوتەی سەرۆکی بێلاڕووس، پریگۆژین و چەکدارەکانی چوونە وڵاتەکەی.
 
نزیکەی حەوت ملیۆن لە 9.2 ملیۆن کەس لە دانیشتووانی بێلاڕووس لەنێو ماڵەکانیشیان بە رووسی قسە دەکەن و سۆزی تایبەتیان بۆ رووسیای دراوسێیان هەیە.
 
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە "ئایا لە هاتنی ڤاگنەر بۆ شارەکەت نیگەران نیت؟" هاووڵاتییەکی بێلاڕووس دەڵێت، "هەرگیز [نیگەران نیم]، بۆ نیگەران بم؟"
 
لە وەڵامی هەمان پرسیار، ئالا کە هاووڵاتییەکی دیکەی بێلاڕووسە گوتی، "نەخێر، هیچ نیگەران نین؛ رووسیا و بێلاڕووس یەک وڵات و یەک گەلن؛ بۆیە بوونیان لێرە مایەی خۆشحاڵیمانە."
 
لە گەرمەی باسی جێگیرکردنی ڤاگنەر لە بێلاڕووس؛ سەرۆکی ئەو وڵاتە گوتی، پریگۆژین لە بێلاڕووس نییە، بەڵکو لە سانپیتەرسبۆرگی رووسیایە و ئەگەری هەیە لە ماوەیەکی کەمدا بچێتە مۆسکۆی پایتەخت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.