وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: جەژنی قوربان رەنگدانەوەی پابەندبوونی ئیسلامە بە یەکسانییەوە

09-07-2022
عەلی زەڵمی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەژنی قوربان لە موسڵمانانی وڵاتەکەی و جیهان پیرۆز دەکات و دەڵێت، ئەو جەژنەی موسڵمانان بیرهێنەرەوەیەکی بەهێزە بۆ ئەو هەستە مرۆڤدۆستییە هاوبەشەی کە مرۆڤایەتی هەیەتی. 
 
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە خوازیاری جەژنێکی قوربانی پڕ خێر و بەرەکەتە بۆ موسڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا. 
 
ئەنتۆنی بلینکن دەنووسێت: "جەژنی قوربان بیرهێنەرەوەیەکی بەهێزە بۆ ئەو مرۆڤدۆستییە هاوبەشەی کە هەمانە؛ هەروەها بیرهێنەرەوەیەکە بۆ ئەو پابەندبوونەی لە ئەستۆماندایە بۆ ئاگاداربوون لە یەکدی. رێوڕەسمەکانی جەژنی قوربان و حەج بۆ رێزگرتنن لە ئیبراهیم و پابەندبوونی کوڕەکەی بە (فەرمانی) خوداوە و رەنگدانەوەی پابەندبوونی ئیسلامە بە یەکسانییەوە." 
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تیشک دەخاتە سەر قوربانیکردن و ئەو کەشە پڕ لە سۆز و یارمەتیدان و بەدەمەوە هاتنەی لە رۆژانی جەژنی قورباندا لای زۆربەی موسڵمانان هەیە و دەڵێت: "لە کاتی ئەم جەژنەدا، خەڵکی لە هەموو چین و توێژەکان پابەندبوونە کەسییەکانیان بەلاوە دەنێن بۆئەوەی یارمەتی پێشکێشی ئەو کەسانە بکەن کە پێویستیان پێیەتی." 
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئەنتۆنی بلینکن ئومێد دەخوازێت خودا حەجی ئەو کەسانە قبووڵ بکات کە لە سەرانسەری جیهانەوە "ئەم گەشتە پیرۆزەیان بۆ مەککە و مەدینە ئەنجامداوە" و ئومێد دەخوازێت "ئەم جەژنە وەک جەژنی پێکەوەیی" بمێنێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.