سەرۆکی ئۆکراینا پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانان دەکات

09-07-2022
عەلی زەڵمی
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، وێنە: Handout / UKRAINE PRESIDENCY / AFP
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، وێنە: Handout / UKRAINE PRESIDENCY / AFP
A+ A-

رووداو- هەولێر 

سەرۆکی ئۆکراینا جەژنی قوربان لە موسڵمانانی وڵاتەکەی و جیهان پیرۆز دەکات و ئومێدەوارە ئاشتی لە جیهاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و "هەموو جۆرێک لە خراپەکاری شکست بهێنێت". 
 
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە رۆژی هەینی 8-7-2022 بڵاویکردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات جەژنی قوربان واتایەکی تایبەتی بۆ هاووڵاتییان هەیە، بەهۆی ئەوەی جەخت لە قوربانیدان دەکاتەوە و هانی خەڵکیش دەدات کاری باش بکەن. 
 
پێش هەڵگیرسانی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینا لە مانگی شوباتدا ژمارەی دانیشتووانی ئۆکراینا نزیکەی 41 ملیۆن کەس بوو و، زۆرینەی ئەوانیش کریستیان بوون. ئامارە فەرمییەکان دەریدەخەن کە 87٪ـی ئۆکراینییەکان کریستیانن، 11٪یان هیچ ئایینێکیان نییە و نزیکەی 500 هەزار کەسیشیان واتە نزیکەی 1٪یان موسڵمانن. نزیکەی 160 مزگەوت لە سەرانسەری ئۆکراینادا هەن. 
 
زۆرینەی موسڵمانانی ئۆکراینا لە نیمچە دوورگەی کریمیا دەژین؛ ئەو دوورگەیەی لە ساڵی 2014دا کەوتە ژێر دەسەڵاتی رووسیا و ئێستاش بەرپرسانی رووسیا وەک بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی سەیری دەکەن. 
 
زیلینسکی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، رۆژێک دێت هەموو شوێنێکی وڵاتەکەی لە دەستی رووسیا دەردەهێندرێت، لەوانەش خاکی کریمیا. 
 
دەقی قسەکانی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا:
 
"رۆژی 9ـی مانگ، تەنانەت دەتوانم بڵێم دوای خۆرئاوابوونی ئەمڕۆ، کۆمەڵگەی موسڵمان دەست بە ئاهەنگگێڕانی جەژنی قوربان دەکەن. ئەمە رێوڕەسمێکی تایبەتە کە جەخت لە قوربانیدان دەکاتەوە و هانی خەڵک دەدات کاری باش بکەن. دەمەوێت پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی ئۆکراینا و جیهان بکەم و خوازیارم قۆناخێکی نوێی ئاشتی دەستپێبکاتەوە و هەموو خراپەکان شکستبهێنن. خەڵکی تەتەری کریمیا پێشبینی ئەمە دەکەن و باوەڕم وایە ئەو ساڵە دێت کە جارێکی دیکە لە کریمیای ئازادکراودا یەکدی دەبینین و پێشوازی لە یەکدی دەکەین. ئەم رۆژەتان لێ پیرۆز بێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.