رووداو - هەولێر
ژمارەیەکی زۆر لە کچانی نایجێریا لەلایەن گرووپی تووندڕەوی بۆکۆحەرام رفێندران و بەشێک لە رزگاربووان کە لەلایەن ئەم گرووپەوە بە پاساوی ناوی جیاواز دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەوەسەر و دووگیان بوونە ، بوونەتە گەورەترین کێشە لەبەردەم ئەم وڵاتەو رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
هەفتەی رابردوو نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە نایجێریا کرد تووندوتۆڵی یاساکانی لەباربردنی منداڵ کەمبکاتەوە و رێگە بە هەموو قوربانییە دووگیانەکان بدات منداڵەکانیان لەبارببەن، بەڵام بە گوێرەی یاسای نایجێریا، تەنیا ئەوکاتە منداڵ لەباردەبرێت کە ژیانی دایکی دەخاتە مەترسی.
بەپێی ئامارەکانی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ، لەسەرەتای ساڵی 2010 و دوابەدوای زیادبوونی هێرشەکانی بۆکۆحەرام، زیاتر لە 2 هەزار ئافرەت و کچ لە باکووری رۆژهەڵاتی نایجێریا لەلایەن ئەم گرووپە رفێندران، لە ساڵی 2009ەوە تا ئێستا زیاتر لە 15 هەزار کەس بەدەستی بۆکۆحەرام گیانیان لەدەستداوە.
لە ئێستاوە بۆکۆحەرام داوای ئازادکردنی چەند سەرکردەیەکی دیلی دەستی حکومەتی نایجێریا دەکات لە بەرامبەر ئازادکردنی 200 کچ و ئافرەتی رفێندراو، ساڵی رابردوو، گوودلەک جۆناسان، سەرۆکی پێشووی ئەم وڵاتە لە هەوڵێکی گەڕاندنەوەی بەشێک لە رفێندراوەکان ژمارەیەک سەرکردەی بۆکۆحەرامی بەرامبەر بەئازادکردنی 219 کچی رفێندراوی ئازادکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ