سەرۆکی فەرەنسا پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات

09-06-2024
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لە فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی دا. 
 
رۆژی یەکشەممە، 9ی حوزەیرانی 2024، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند و داوا دەکات هەڵبژاردن کۆتایی ئەم مانگە یان سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت. 
 
ئەم هەنگاوەی ماکرۆن دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە فەرەنسا بەڕێوەچوو. بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، هاوپەیمانی بەیەکەوە کە پارتەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای تێدایە 15٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا پارتی بەرەی نیشتیمانی راستڕۆ 32.4٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. 
 
دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان، جۆردان باردێلا، سەرۆکی پارتی بەرەی نیشتمانی رایگەیاند، داوا لە ئیمانوێل ماکرۆن دەکات بە خێرایی پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە و وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری بکات. 
 
باردێلا دەڵێت، "سەرۆک [ماکرۆن] ناتوانێت کەڕ بێت لە ئاست ئەو نامەیەی لەلایەن گەلی فەرەنساوە پێیدرا".
 
رۆژی 6ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا دەستیپێکرد و ئەمڕۆ کۆتاییهات.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.