ئەڵمانیا پێشنیازە یاسایەکی نوێی کۆچبەران دەداتە یەکێتیی ئەوروپا

09-05-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری ئەڵمانیا داوا لە ئەندامانی یەکێتیی ئەوروپا دەکات، تاوەکو ساڵی داهاتوو چاکسازی لە یاسای کۆچبەرانی یەکێتییەکە بکەن. بە گوێرەی پێشنیازەکە، پەناخوازان چیدیکە ناتوانن تاوەکو رۆژئاوا و باکووری ئەوروپا بڕۆن، بەڵکو لە وڵاتەکانی سەرەتای ئەوروپادا دەهێڵدرێنەوە.

رۆژی سێشەممە، 9-5-2023، ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە نێو پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا داوای لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا کرد بە زووترین کات چاو بە دەستووری یەکێتیی ئەوروپا لەسەر کۆچبەران بخشێننەوە و پێش هەڵبژاردنی 2024ی یەکێتییەکە بگەنە رێککەوتنێک.
 
ئۆلاف شۆڵتز جەختی لەوە کردەوە، پێویستە بە زووترین کات چاکسازی لە هەردوو یاسای کۆچبەری و ئابووریشدا بکرێت تاوەکو دەرگەی زیاتری بەرژەوەندییەکان بەڕووی یەکێتیی ئەوروپادا بکرێنەوە.
 
ئەڵمانیا لە ماوەی رابردوودا پێشنیازێکی بۆ یەکێتیی ئەوروپا خستووەتەڕوو کە گۆڕانکاریی گەورە لە یاسای کۆچبەراندا لە ئەوروپا دەکات. بە گوێرەی پێشنیازەکەی ئەڵمانیا، ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە نێو خاکی یەکێتیی ئەوروپا، راستەوخۆ مامەڵەکانیان لەو وڵاتەدا بۆ بکرێت کە دەیگەنێ و رێگە نەدرێت بچنە باکوور و رۆژئاوای ئەوروپا.
 
هەروەها لە پێشنیازەکەدا هاتووە، یەکێتیی ئەوروپا هەوڵی ئاسانکردنی رێکارە یاساییەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی پێویست نین بگرێتەبەر.
 
ئۆلاف شۆڵتز لەبارەی پێشنیازی حکومەتەکەیەوە گوتی، جێبەجێکردنی ئەو یاسا نوێیە سوودی زۆری بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەبێت، چونکە زۆر وڵاتی نێو کیشوەرەکە هەن پێویستیان بە دەستی کارە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.