ئۆکراینا: 75%ی دانیشتووانی دۆنێتسک بەهۆی شەڕەوە بوونەتە ئاوارە و پەنابەر

09-05-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سایلۆیەکی کۆگاکردنی دانەوێڵە لە ناوچەی سیڤێرسکی باکووری رۆژهەڵاتی دۆنێتسک لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بەر بۆردوومان کەوتووە و ئۆکراینا دەڵێت، رووسیا ئەنجامیداوە.
 
لە هەندێک ناوچەی ئۆکراینا زۆربەی بیناکان زیانیان بەرکەوتووە؛ تەنانەت گۆڕستانەکانیش لە جەنگ پارێزراو نین.
 
لیوبۆڤ دێنیگا، کە هاووڵاتییەکی خانەنشینی ئۆکراینییە، لەژێر تۆپباراندا دەژی؛ ماڵەکەی کارەبای نییە و گازیشی دەستناکەوێت. دێنیگا دەڵێت، ماوەی چەند هەفتەیەکە چای نەخواردووەتەوە، دوای ئەوەی کوڕەکەی چووەتە شەڕ، ئێستا بە تەنیا ماوەتەوە، دەشڵێت، "دەزانم ئەگەر کوڕەکەم زیندوو بێت، دێت و سەردانم دەکات. هەموو ئەو شتەی کە هەمە تەنیا وێنەکەیەتی لەسەر ئەم مێزە دامناوە."
 
بە دووریی 20 کیلۆمەتر بە ئاراستەی رۆژئاوا، شاری سلۆڤیانسکە. ئارتەر چێرپۆڤسکیی ماسیگر بژێویی ژیانی لەسەر رووبارێکە و دەڵێت، پێش تۆپباران، رۆژانە چەندین ماسیی دەگرت.
 
ئەو ماسیگرە دەڵێت، ئێستا لە کاتی جەنگدا، هەندێک رۆژ ناتوانێت هیچ ماسی بگرێت، "ئەوەش بەهۆی چڕیی تۆپبارانەکەوە. ماسییەکان هەست بە لەرزینی زەوی دەکەن، بۆیە نایەنەوە سەرەوە و دەترسن."
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، پێش سەرهەڵدانی جەنگ 1.6 ملیۆن کەس لە ناوچەکانی سنووری دۆنێتسک دەژیان. ئێستا بەگوێرەی بەرپرسانی ئۆکراینا، تەنیا 430 هەزار کەسی لێماوە، کە ژیانێکی سەخت لەژێر تۆپباران و بۆردوومانی بەردەوام بەڕێدەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.