نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڤلادیمیر پووتین دەکات

09-05-2020
عەلی زەڵمی
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پووتین رووسیا جەنگی دووەمی جیهانی
A+ A-
رووداو- هەولێر 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 75ەمین ساڵیادی کۆتاییهاتن بە جەنگی دووەمی جیهانییدا پیرۆزبایی لە ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا دەکات. 
 
نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا نووسیویەتی، بەهۆی رێکارەکانی تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە ناتوانن لە چالاکییەکانی تایبەت بە رێزگرتن لە قوربانی ئەو "پیاو و ژنە ئازایانەدا بەشداربن کە ئاشتییان بۆ ئەوروپا و جیهان هێنا، بەڵام ئەمڕۆ بیرمان لایانە". 
 
رۆژی 8ی ئایار لە جیهاندا بە "رۆژی سەرکەوتن" ناسراوە، چونکە لە رۆژی 8ی ئایاری ساڵی 1945دا نازییەکانی ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانیان شکستیان لە جەنگەکەدا راگەیاند و بەو جۆرەش شەڕ لە ئەوروپا کۆتاییهات. 
 
ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا لە رۆژی 8ی مانگدا رێوڕەسم بەو بۆنەیەوە رێکدەخەن، بەڵام رووسیا، بیلاڕووس و سربیا و ئیسرائیل رۆژی 9ی ئایار چالاکییەکانیان بەو بۆنەیەوە ئەنجامدەدەن. 
 
رێکارەکانی تایبەت بە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا وایکردووە، ئەمساڵ چالاکی و رێوڕەسمەکان سنوورداربن. ساڵی 2018 و لەسەر داوای ڤلادیمیر پووتین، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌ 73ـیه‌مین ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى مۆسكۆ له‌ یادى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى مه‌زنى نیشتمانى (جه‌نگى دووه‌می جیهانی)دا به‌شداریکرد.
 

 

"رۆژی سەرکەوتن" لە رووسیا:
 
- رێوڕەسمێکە ساڵانە لە رووسیا یادی دەکرێتەوە.
- رۆژەکە تایبەتە بە خۆڕادەستکردنی سوپای نازییەکان لە ساڵی 1945
- سوپای نازییەکان لە 8ی ئایاری 1945 خۆیان رادەستکردووە.
- مۆسکۆ لە 9ی ئایار سەرکەوتنی بەسەر سوپای نازییەکان راگەیاندووە.
- لە ساڵی 1945ەوە تاوەکو ئێستا، 9ی ئایار لە رووسیا بە "رۆژی سەرکەوتن" ناسراوە.
- ساڵانە یادی ئەو رۆژە دەکرێتەوە و رووسیا نمایشی سەربازی ئەنجامدەدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا