رووداو - هەولێر
لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، ڤلادیمیر پووتین پشتگیرى خۆى بۆ گه‌لى كوردستان و په‌ره‌پێدانى په‌یوندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكردووەتەوە، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و وزه‌دا.
رۆژی چوارشەممە 8ی ئایاری 2018، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له گۆڕه‌پانى سوور له مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ شاندى وڵاتان به‌شدارى له ئاهەنگی رۆژی سەرکەوتنی رووسیا کرد، پاشان لە کۆشکی کرێملین کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ پووتین ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەشدا ((پەرتووکی یادەوەرییەکان)ی پێشکەشی سەرۆکی رووسیا کرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا داكۆكییان له په‌یوەندییه مێژووییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى رووسیا و كوردستان له قۆناخه جیاجیاكاندا کردووەتەوە، باسیشیان له په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییەکان له ئێستا و داهاتوودا كردووە.
پووتین پشتگیرى خۆى بۆ گه‌لى كوردستان و په‌ره‌پێدانى په‌یوەندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكردووەتەوە، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و وزه‌دا.
لەبەرامبەردا نێچیرڤان بارزانى دووپاتیكردووەتەوە كه هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێك دەکات به ئاراسته‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و رووسیا، هه‌موو ئاسانكارییه‌كیش پێشكه‌شی پڕۆژه‌كانى وزه و وه‌به‌رهێنانى رووسى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
هاوکات دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملین) لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاندووە، ڤلادیمیر پووتین و نێچیرڤان بارزانی لە کۆشکی کرێملین چاویان بە یەک کەوتووە و دیدارێکی کورتیان ئەنجامداوە.
دوێنێ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمیی پووتین بۆ بەشداریکردن لە (رۆژی سەرکەوتن) 73ـیه‌مین ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی رووسیا بەسەر نازییەکان لە جه‌نگی دووه‌می جیهاندا گەیشتە مۆسکۆ.
رووسیا ساڵانە بە بەشداریی دەیان سەرۆک و سەرکردەی جیهیان "رۆژی سەرکەوتن" بەرزڕادەگرێت. رۆژەکە تایبەتە بە خۆڕادەستکردنی سوپای نازییەکان لە ساڵی 1945 دا.
سوپای نازییەکان لە 8ی ئایاری 1945 خۆی رادەستی یەکێتیی سۆڤییەت کرد، رۆژێک دواتر و لە 9ی ئایاردا یەکێتیی سۆڤییەت سەرکەوتنی بەسەر سوپای هیتلەردا راگەیاند، لەوکاتیشەوە 9ی ئایار لە رووسیا بە "رۆژی سەرکەوتن" ناسراوە و ساڵانە یادی دەکرێتەوە. بەدەر لە رووسیا، لە چەند هەرێمێکی ئەڵمانیا و وڵاتانی یەکێتیی سۆڤییەتی جارانیش یادی ئەو رۆژە دەکرێتەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە
نێچیرڤان بارزانى و پوتین، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ــ مۆسكۆ تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/5/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له گۆڕه‌پانى سوور له مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ میوانانى باڵا و شاندى وڵاتان، به‌شدارى له یادى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى مه‌زنى نیشتمانى (جه‌نگى جیهانیى دووه‌م)دا كرد.
پاش ئه‌وه‌ى میوانان، به‌شدارییان له ڕێوڕه‌سمێكى پێشوازیدا كرد كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى ڕووسیاوه ڕێكخرا بوو، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتین دیدارێكى دووقۆڵى ئه‌نجام دا.
له دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا داكۆكییان له په‌یوندییه مێژووییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى ڕووسیا و كوردستان له قۆناغه جیاكاندا كرده‌وه و باسیان له په‌ره‌پێدانى زیاترى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ئێستا و داهاتوودا كرد.
سه‌رۆك پوتین پشتگیرى خۆى بۆ گه‌لى كوردستان و په‌ره‌پێدانى په‌یوندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانى ئابوورى، كۆمه‌ڵایه‌تى و وزه‌دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى سه‌رۆك پوتینى كرد بۆ بانگهێشتكردنى و دووپاتى كره‌دوه كه هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هه‌ر هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ڕووسیا ده‌كات و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش به پڕۆژه‌كانى وزه و وه‌به‌رهێنانى ڕووسى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ