رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی ئابووریی چین رایگەیاند، بە رێژەی 84٪ پێناسی گومرگی بەسەر هەموو کاڵا و کەلوپەلێکی هاوردەی ئەمریکا دەسەپێنێت.
بڕیارەکە لە رۆژی 10ـی نیسانەوە جێبەجێ دەکرێت.
گەرمبوونی شەڕی بازرگانیی چین و ئەمریکا دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ بە رێژەی 104٪ پێناسی گومرگی بەسەر کاڵا و کەلوپەلی چینیدا سەپاند.
دوای ئەو پێشڤەچوونانە، بازاڕەکان ناسەقامگیرن و ئەورووپاش دەیەوێت هێرشی پێچەوانە بۆ سەر ئەمریکا بکات لە سەپاندنی پێناسی گومرگی.
چین پێشتر 24٪ پێناسی گومرگی سەپاندبوو و ئەمڕۆش 50٪ـی دیکەی زیادکرد، ئەوەش وەکو ئاماژەیەک کە لەو جەنگە بازرگانییە ناکشێتەوە.
کاریگەریی گەورەی ئەو ناسەقامگیرییەی بازاڕ لەسەر نرخی نەوت دەرکەوت، کێشە بۆ ئابووریی جیهان دروستبووە و کارگەکان وەکو پێشتر ناتوانن کار بکەن، بۆیە نرخەکەی بۆ ئاستی چوار ساڵی رابردوو دابەزی کە خوار 60 دۆلارە.
ئەو جەنگە بازرگانییە چ کاریگەرییەکی لەسەر خەڵک دەبێت؟
ئەگەر نرخی نەوت بە نموونە وەربگرین، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی دەیان کەلوپەل هەیە کە رۆژانە بەکاری دەهێنیت وەکو سووتەمەنیی ئۆتۆمبێل و ئەو سیستمە گەرمییانەی لە ماڵەوە بەکاری دەهێنن کە بە نەوت کار دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ