لە وێستگەیەکی کارەبا لە ئیتاڵیا تەقینەوە روویدا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
بەرگریی شارستانیی ئیتاڵیا دەڵێت، تەقینەوەیەک لە وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە شاری بۆلۆنیا لە نێوەڕاستی ئەو وڵاتە روویداوە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی سێشەممە، 9ـی نیسانی 2024، بەرگریی شارستانیی ئیتاڵیا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا رایگەیاند، تەقینەوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە گوندێکی شاری بۆلۆنیا روویداوە.
دوای تەقینەوەکە دەستبەجێ هێزەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنەکە و پۆلیس دەڵێت، هەموو رێکارێکی ئەمنیی پێویست گیراوەتە بەر.
سێ کەس لە تەقینەوەکەدا گیانیان لەدەستدا، شەش کەسی دیکە بریندارن و شەش کەسی دیکەش چارەنووسیان دیار نییە.
تاوەکو ئێستا بەرپرسانی ئیتاڵیا هیچ لێدوانێکیان لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە نەداوە. میدیای ئیتاڵیاش دەڵێت، تەقینەوەکە لە ژوورێکی وێستگەکە روویداوە کە کارمەندانی وێستگەکە خەریکی چاککردنەوەی بوون.