لە قوتابخانەکانی کۆسۆڤۆ یۆگا بە قوتابییانی قۆناخی ناوەندی دەکرێت

09-04-2024
لهۆن نەسرەدین
راهێنانی یۆگا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی کۆسۆڤۆ
راهێنانی یۆگا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی کۆسۆڤۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە قوتابخانەکانی کۆسۆڤۆ یۆگا بە قوتابییانی قۆناخی ناوەندی دەکرێت. بەشێک لە راهێنەرانی یۆگا ئومێدیان هەیە راهێنانەکان ببنە نەریت و بەشێک لە پرۆگرامەکانی خوێندن.
 
فلاکا بالیوو، راهێنەری یۆگا دەڵێت، "ئامانجی من ئەوەیە بەم قوتابییانە بڵێم، یۆگا کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر جەستە و دەروونیان جێدەهێڵێت. سەرەتا هیچ شتێکیان نەدەزانی، بەڵام ئێستا بە متمانەی زیاتر دەڕواننە وانەکان؛ ئومێدم هەیە یۆگا لە هەموو قوتابخانەکانی کۆسۆڤۆ جێگیر بکرێت."
 
لە راهێنانی یۆگا، تەنیا بەڕەیەکت پێویستە؛ لەگەڵ چەند جووڵەیەکی جەستەیی، کەسەکە هەست بە حەسانەوە و دەروونێکی ئارام دەکات.
 
یولیکس فیتاهوو، قوتابی دەڵێت، "یۆگا زۆر هاوکاریم دەکات؛ لە سەرئێشە و گوشاری وانەکانی قوتابخانە ئارامم دەکاتەوە."
 
یۆگا زیاتر لە 2500 ساڵ لەمەوبەر لە هیندستان سەریهەڵداوە؛ سەرووی 200 جۆری راهێنان هەن، دانیشتن و رامان خاڵی هاوبەشیانن.
 
فلاکا بالیوو، راهێنەری یۆگا ئاماژە بەوەش دەکات، "راهێنانەکانی یۆگا لەسەر ئاستی جیهان کۆنترینن، پەرە بە توانای قوتابییان دەدات، باشتر وایە بەرپرسانی پەروەردەیی ئەورووپا یۆگا بخەنە خشتەی هەمیشەیی وانەی قوتابخانەکانیانەوە."
 
لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان، لەنێویاندا وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا، کار لەسەر پەروەردەکردنی فرەچەشنی قوتابییان دەکەن، لە زانست و ئەدەب و هونەرەوە بیگرە تاوەکو دەگاتە وەرزش و سەما و یۆگا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.