لە کیشوەری ئەمریکای باکوور خۆرگیرانی تەواوەتی روویدا؛ تاوەکو 2044 دووبارە نابێتەوە

09-04-2024
لهۆن نەسرەدین
هاووڵاتییەک لەکاتی دیاردەی خۆرگیران لە خۆر دەڕوانێت
هاووڵاتییەک لەکاتی دیاردەی خۆرگیران لە خۆر دەڕوانێت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەمریکای باکوور خۆرگیرانی تەواوەتی روویدا و بەشێک لە خەڵك بە چاویلکەی تایبەتەوە سەیری دیمەنی خۆرگیرانیان کرد.
 
بە قاوە خواردنەوە، یاریی پۆکەر و چەند چالاکییەکی دیکە، ملیۆنان کەس بەشدارییان لە کارنەڤاڵی خۆرگیرانەکەدا کرد. جۆن رۆبێرتس، هاووڵاتیی ئەمریکا دەڵێت، "سەرسوڕهێنەرە؛ مانگ لەبەردەم خۆردا تێدەپەڕێت و لەپڕ تاریک دەبێت، دیاردەیەکی نامۆیە هەر چەند ساڵ جارێك روودەدات."
 
سێبەری مانگ کەوتە سەر کەناراوەکانی مەکسیک، دواتر بەرەو باکووری رۆژهەڵات رۆیشت و 15 ویلایەتی ئەمریکای گرتەوە و گەیشتە کەنەدا و لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە تێپەڕی و کۆتاییهات.
 
لیڤرن بایسەر هاووڵاتییەکی ئەمریکیی تەمەن 105 ساڵە، تائێستا 14 خۆرگیران و مانگگیرانی بینیوە، یەکەمیان 61 ساڵ لەمەوبەر بووە. بایسەر دەڵێت، "حەماسەت گرتمی، خۆشحاڵم توانیم 14یەمین خۆرگیران ببینم."
 
ئەو رێڕەوەی کە خۆرگیرانی تەواوەتیی پێدا رۆیشت، 185 کیلۆمەتر درێژ بوو؛ نزیکەی 32 ملیۆن کەس بینییان و 150 ملیۆن کەسی دیکەش لە ناوچەکانی دوور لە هێڵەکە، بە نیمچەیی بینیویانە.
 
دوایین جار ئەم دیاردەیە لە ئەمریکای باکوور روویدابێت، ساڵی 2017 بوو و تاوەکو ساڵی 2044یش دووبارە نابێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.