گالەری

09-04-2023
19 Photos
رووداو دیجیتاڵ

پاشماوەکانی جەنگی بیاک کە لەماوەی جەنگی دووەمی جیهانی لە باشووری رۆژئاوای ئیندۆنیزیا روویدا، بوونەتە هۆی سەرنجڕاکێشانی ئەوانەی بەدوای شوێنەواردا دەگەڕێن.
 
هەرچەندە زیاتر لە 75 ساڵ بەسەر جەنگەکەدا تێپەڕیوە کە لەنێوان سوپای ئەمریکا و ژاپۆن لەو ناوچەیە روویدا، بەڵام تائێستا ئەوانەی بەدوای شوێنەواردا دەگەڕێن، لەو ناوچەیە پاشماوەکانی ئەو جەنگە دەدۆزنەوە و بە دەستکەوتی دادەنێن.
 
گەیشتن بەو پارچە شوێنەوارییانە هیوایەکیش دەداتە کۆکەرەوەکانی شوێنەوار تاوەکو رووفاتی ئەو 150 سەربازە ئەمریکییە بدۆزنەوە کە لەو جەنگەدا کوژراون، جەنگێک کە لایەنی ئەمریکی زیانێکی زۆری لێی کرد.
 
ئەلێکس مامبراسار، کۆکەرەوەیەکی ئیندۆنیزیی شوێنەوارە، لە ماڵەکەی خۆیدا بەشێکی ئەو پارچە شوێنەوارییانەی هەڵگرتوون کە لە ناوچەکەدا دۆزیونەتییەوە و نیشانیان دەدات.