هەواڵگریی ئەمریکا: کۆریای باکوور بەنیازی تاقیکردنەوەی ئەتۆمییە

09-03-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێکی هەواڵگری ئەمریکا ئاشكرای دەکات کە کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور بەنیازی تاقیکردنەوەیەکی نوێی ئەتۆمییە بۆ ئەوەی زیاتر ئامانجەکانی نوێگەری لەنێو سوپاکەی بپێکێت.
 
راپۆرتە هەواڵگرییەکەی ئەمریکا کە ناونراوە "لێکدانەوەی هەڕەشەکان،" ئاماژە بە تەقاندنی چەند مووشەکێکی هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمی دەکات و دەڵێت، مەبەستی لەو کارەش "ئاساییکردنەوەی تاقیکردنەوەی مووشەکی پیۆنگیانگە."
 
لە ساڵی 2006ـەوە کۆریای باکوور شەش تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی کردووە. راپۆرتەکان دەڵێن، هەر یەکێک لە تاقیکردنەوەکان گوڕ و چڕی تێیدا زیادیکردووە، دوایین تاقیکردنەوەشی لە ساڵی 2017 بوو.
 
راپۆرتەکەی ئەمریکا دەڵێت، کیم جۆنگ ئوون تاقیکردنەوەکان وەکو گەرەنتیێکی گەورە" بۆ مانەوەی لە دەسەڵات دەبینێت و نیازیشی نییە واز لەو تاقیکردنەوانە بێنێت. باوەڕیشی وایە لە داهاتوودا رەزامەندی نێودەوڵەتی بۆ خاوەنداریکردنی چەکی ئەتۆمی بەدەستدێنێت.
 
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کۆریای باکوور پاڵپشتیی دارایی بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە چالاکیی تاوانکاری بەدەستدەهێنێت، بۆ نموونە دزی و تاڵانکردن لە دراوی دیجیتاڵی کە بە کریپتۆکەرێنسی دەناسرێت.
 
بەگوێرەی راپۆرتە هەواڵگرییەکە، لە ساڵی 2022دا پیۆنگیانگ توانیویەتی "624 ملیۆن دۆلار" لە کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیای سەنگاپووری "بدزێت."
 
بەگوێرەی دوایین ئامارەکان کە لەسەرەتای 2023 بڵاوکراونەتەوە؛ کۆریای باکوور خاوەنی نزیکەی 20 چەکی ئەتۆمی، هەروەها ماددەی خامی تەواوە کە بەشی ئەوە دەکات ساڵانە شەش بۆ حەوت کڵاوەی ئەتۆمییان پێ دروستبکرێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.