لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هامبۆرگ چەندین کەس گیانیان لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هامبۆرگی ئەڵمانیا، بەلایەنی کەمەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسی دیکەش بریندارن. ئەو کەس یان کەسانەی تەقەیان کردووە، هەڵاتوون و پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکات. 
 
تەقەکردنەکە لە ناوچەی ئەلستەدۆرف بووە لە هامبۆرگ کە بە چەند کیلۆمەترێک لە دووریی دووەم گەورەترین شاری ئەڵمانیایە. 
 
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیس، چەندین کەس بە سەختی برینداربوون کە برینی هەندێکیان "کوشندەیە"، بەڵام ژمارەی دروستی کوژراو و بریندارانی بڵاونەکردووەتەوە. 
 
تاوەکو ئێستا هۆکاری پشت تەقەکردنەکە بۆ پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان روون نەبووەتەوە. پۆلیس دەشڵێت، ئەو کەسە یان ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە رایان کردووە.