رووداو - AFP
کەمپی کالێ کە بە "جەنگەڵ" ناسراوە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان فەرەنسا و بەریتانیا، هەزاران کۆچبەر لەو کەمپەدا نیشتەجێن کە ژمارەیەکیان کوردن. بە گوتەی دانیشتوانی ناوچەکە " کەمپەکە ژیانی ئاسایی خەڵکەکەی تێکداوە".
رۆژی 7-3-2016 ژمارەیەک فەرەنسی لە پاریس خۆپیشاندانیان کرد و داوای هەڵوەشاندنەوەی کەمپی کالێیان دەکرد، ئەوان درووشمی " کالێم خۆشدەوێت"-یان دەگوتەوە و باسی ئەوەیان دەکرد ژیانی ئاساییان بەهۆی ئەو کۆچبەرانەوە تێکچوونە.