ئیسرائیل مەرجەکانی رێککەوتن قبووڵ ناکات، ئەمریکا دەڵێت، هێشتا هیوا ماوە

09-02-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
هەوڵەکان بۆ رێککەوتنی ئیسرائیل و حەماس
هەوڵەکان بۆ رێککەوتنی ئیسرائیل و حەماس
نیشانەکردن شەڕی ئیسرائیل و حەماس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای 72 کاژێر لە هەوڵی دیپلۆماسی و پرس و راوێژکردن بە بەرپرسانی ئیسرائیلی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، حەماس هەندێ داواکاری هەیە کە لەوانەیە قبووڵ نەکرێن. نەتەنیاهووش مەرجەکانی حەماس رەتدەکاتەوە و بە "خەڵەفاو" ناویان دەبات.
 
هەرچەندە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەواوی پەنجەرەی هیواکانی دانەخست و گوتی، "هێشتا دەرفەت ماوە کۆتایی بە مەینەتی فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە بێت."
 
ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەوەی دەتوانم دەربارەی گفتوگۆکان پێتان رابگەیێنم، لەکاتێکدا حەماس هەندێ داواکاری هەن کە ئەگەری رەتکردنەوەیان هەیە، ئێمە باوەڕمان وایە، هێشتا دەرفەتی گەیشتن بە رێککەوتن هەیە. ئێمەش بێ وچان کاری لەسەر دەکەین تاوەکو دەگەینە ئەوێ."
 
حەماس داوای کردبوو، شەڕ بۆ ماوەی 135 رۆژ بوەستێندرێت، سوپای ئیسرائیل لە تەواوی غەززە بکشێتەوە، سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان لە بەرامبەر ئازادکردنی فەڵەستینییە زیندانیکراوەکان ئازاد بکرێن.
 
بەڵام بنیامین نەتەنیاهوو هەر زوو سەرجەم ئەو داواکارییانەی رەتکردەوە و داواکانی حەماس بە "خەڵەفاو" ناودەبات و دەڵێت، "تاوەکو سەرکەوتنی یەکجارەکی ناوەستین."
 
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "لەسەر رێگەی بردەنەوەیەکی یەکجارەکین، سەرکەوتن لەبەردەمماندایە. کاری ساڵان و دەیان ساڵ نییە، بەڵکو لە چەند مانگێکدا بەدەستی دەهێنین."
 
نەتەنیاهوو دەرگەی گفتوگۆکانی بەتەواوی دانەخستووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو هێرشەکانی بۆ سەر غەززە و بەتایبەتی بۆ سەر رەفەح چڕتربکاتەوە، لەگەڵ ئەوەی شەوی رابردوو بە کردار ئەوەی سەلماند.
 
ئەوەش بە رێگەیەک دەزانێت تاوەکو گوشار بخاتە سەر حەماس بۆ ئەوەی دەستبەرداری هەندێک لە داواکارییەکانی بێت.
 
حەماسیش شاندێکی ناردووەتە قاهیرە بۆ بەدواداچوون بۆ گفتوگۆکان و بە گوتەی بلینکنیش، رێککەوتن هێشتا لە بازنەی هیواکاندا ماوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.