رووداو - هەولێر
لە شاری ناخون راتشاسیما سەربازێکی تایلەندی بە دەستڕێژی گولـلە 26 کەسی کوشت و 57 کەسی دیکەی بریندارکردووە، برینی 10 لە بریندارەکان سەختە، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەش دەڵێ، سەربازەکەیان کوشتووە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو سەربازە تایلەندییە ناوی جاکرافانس تۆمایە و تەمەنی 32 ساڵ بووە، دوای ئەوەی فەرماندەکەی خۆیی کوشتووە چەکی لە کەمپە سەربازییەکەی بردووە و بۆ کوشتنی خەڵک بەکاریهێناوە، تایلەند سەربازەکەی ناوناوە"هەڵگەڕاوە".
گرتەی ڤیدیۆیی ساتی رووداوەکە بڵاوبووەتەوە کاتێک سەربازەکە بە چەکەوە بەنێو مۆڵەکەدا دەسوڕێتەوە.
پرایوت چان ئۆچا، سەرۆکوەزیرانی تایلەند دەڵێ، ئەو کەسە کێشەی"شەخسی" هەبووە و لە "مامەڵەی خانوویەکدا زەرەری کردووە و دووچاری کێشەی دەروونی هاتووە".
هێزە ئەمنییەکان توانیویانە سەدان کەس لە مۆڵەکەدا رزگاربکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ