رووداو دیجیتاڵ
بەلایەنی کەمەوە پێنج ئاگری گەورە لۆس ئەنجلس دەسووتێنن، تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی پێنج کەس پشتڕاست کراوەتەوە و 137 هەزار کەسیش لە ناوچەکانیان گوێزراونەتەوە.
ئاگرەکان پێکەوە 27 هەزار دۆنمیان سووتاندووە. دوو ئاگریان گەورەترینیانن و دوو شەوە بێوچان گڕیان بەرزدەبێتەوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کێشەی کەمیی ئاویان هەیە و بەشێکی زۆری ئاگرەکان هیچیان لێ کۆنترۆڵ نەکراوە.
گڕی ئاگرەکە لە شەقامەکانی هۆڵیوود هیڵس پەشۆکاوی و دڵەڕاوکێی دروستکردووە کە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەستێرە بەنێوبانگەکانی جیهانە. بەشێکیان ئەوەی بۆیان هەڵگیراوە هەڵیان گرتووە و رۆیشتوون.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئاگرەکەوە رایگەیاند، لە کالیفۆڕنیا کارەسات روودەدات.