دانیمارک و بەلجیکا باڵیۆزی ئێران بانگهێشت دەکەن

09-01-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتەکانی دەرەوەی دانیمارک و بەلجیکا دەڵێن، باڵیۆزی ئێران لە وڵاتەکانیان بانگهێشت دەکەن و هۆشداریی سەپاندنی سزای زیاتریش بەسەر ئێراندا دەدەن. ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئێران دوو کەسی لەسێدارەدا کە یەکێکیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
 
رۆژی یەکشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2023، لارس لۆک راسموسێن، وەزیری دەرەوەی دانیمارک بە میدیای وڵاتەکەی گوت، باڵیۆزی ئێران لە وڵاتەکەی بانگهێشت دەکەن "بۆئەوەی تووندترین پەیامی پێبگەیێنن کە ئەو پێشێلکارییانەی دژی گەلەکەی ئەنجام دەدرێن، ئێمە تووڕە دەکەن." ئەوەش کاتێکی کەم دوای ئەوە هات کە هۆڵەندا هەنگاوێکی هاوشێوەی نا.
 
وەزارەتی دەرەوەی دانیمارک پشتڕاستی کردەوە کە بانگهێشتکردنەکە ئەمڕۆ دووشەممە 09-01-2023 دەبێت.
 
لای خۆیەوە هاجا لاهبیب، وەزیری دەرەوەی بەلجیکا لە تویتەر نووسیویەتی، بە بیستنی هەواڵی لەسێدارەدان "تاساوە." گوتیشی، "بەیەکەوە لەگەڵ هاوبیرەکانمان لە یەکێتیی ئەوروپا، باڵیۆزی ئێران بانگهێشت دەکەین" و "سزای نوێ لەسەر مێزە."
 
رۆژی 03-11-2022 و لە رۆژی چلەی ماتەمینیی هاووڵاتییەک بەناوی حەدیس نەجەفی، کە لە خۆپێشاندانەکاندا گیانی لەدەستدابوو، لە شاری کەرەج خۆپێشاندان کرا و بەسیجێک کوژرا و پێنج کەس تۆمەتبار کران.
 
بەیانیی رۆژی شەممە 7ی کانوونی دووەمی 2023، محەممەد مەهدی کەرەمی کە خەڵکی شاری بیجاڕی رۆژهەڵاتی کوردستانە و سەید محەممەد حوسێنی کە خەڵکی کەرەجە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ کرا.
 
لە دوایین دیداری باوکی، محەممەد کەرەمی گوتبووی، "باوکە، من ئەو کارەم نەکردووە" و داواشی کردبوو کە لەسێدارەدرا، هەواڵەکە بە دایکی نەڵێن.
 
ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکانی ئێران لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی دانیشتووی سەقز لە 16-09-2022 دەستیانپێکرد. ژینا لە 13ی ئەیلوول لەلایەن پۆلیسی رەوشتی تارانەوە دەستبەسەر کرا و سێ رۆژ دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا؛ باوکی ژینا دەڵێت، کچەکەی لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.