خەڵکی ئەمریکا داوای قەدەخەکردنی فرۆشتنی چەک دەکەن

رووداو - کۆلۆرادۆ 

کۆنترۆڵکردنی چەک دیبەیتێکی گەرموگوڕی دروستکردووە لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا و لە دوای هێرشەکانی ئۆرۆرا، ویلایەتی کۆلۆرادۆ هەندێک یاسای تایبەتی بە پشکنینی کۆگاکانی چەکی دەرکرد. 

بۆ مارکۆس ویڤەر، کە لە شانۆی ئۆرۆرا بەهۆی تەقەکردنەوە شانی برینداربووە، کۆنترۆڵکردنی چەک بابەتێکی کەسییە. ویڤەر دەڵێت : " من توڕە بووم لە سەرۆک ئۆباما، چونکە ئەوەی کردی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک وەکو دڵۆپێک وایە لە دەریایەک".

مارکۆس لەو باوەڕەدایە کە رێوشوێنی تووند نەگیراوەتەبەر، بەڵام هەنگاوێک بە ئاڕاستەیەکی دروست نراوە.