شمشێر و دەمانچەکانی ناپلیۆن بە 2.87 ملیۆن دۆلار فرۆشران

08-12-2021
عیسا حەسەن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شمشێرێک کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1799 دەگەڕێتەوە لەگەڵ چەند چەکێکی سووکی ناپلیۆن بۆناپارتی ئیمپڕاتۆری فەرەنسی، کە 200 ساڵ پێش ئێستا مردووە لە مەزادخانەیەکی ئەمریکا بە زیاتر لە 2.8 ملیۆن دۆلار فرۆشران.
 
کێڤن هۆگان، سەرۆکی کۆمپانیای مەزادخانەی رۆک ئایسلاند، کە چالاکی خستنە مەزادی کەلوپە جەنگییەکانی ناپلیۆنی رێکخست رایگەیاند؛ شمشێر و پێنج دەمانچەکەی ناپلیۆن لەلایەن خانەی ئیلینۆنس بە کەسێک فرۆشران، کە لە رێگەی تەلەفۆن بەشداری لە مەزادەکە کرد و ویستی ناوی ئاشکرانەکرێت. 
 
هۆگان دەڵێت؛ بەهای ئەو کەلوپەلانە بە 1.5 بۆ 3.5 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندران و ئەو نرخەش، کە پێیاندرا نرخێکی مێژوویی بوو.
 
بەگوێرەی کۆمپانیای مەزادخانەی رۆک ئایسلاند، کە خۆی وەک پێشەنگی فرۆشی چەک، شمشێر، چەقۆ و خەنجەری جەنگیی کۆن دادەنێت، شمشێرەکە و کالانەکەی بە بەهاترین و گرنگترین کەلوپەلی جێماوی جەنگیی ناپلیۆن بوون، کە لەلایەن نیکۆلاس نۆوڵ پێتیتی ئاسنگەر لە ناوچەی ڤێرسەیل لە نزیک پاریس دروستکراون، ناپلیۆن بۆنابارت لە کودەتای 9ی نۆڤەمبەری 1977ەوە هەڵیگرتوون. 
 
ناپلیۆن، کە ئیمپڕاتۆرێک بوو لە مێژووی فەرەنسادا لە 2ی دیسەمبەری 1804دا شمشێرەکەی پێشکێشی جەنەڕاڵ جین ئاندۆک جونۆ کرد. دوای مردنی، کەلوپەلەکانی بردرانە مۆزەخانەیەک لە لەندەن دواتر لەلایەن ئەمریکییەکانەوە کڕدران. 
 
بەهاری رابردوو، فەرەنسا یادی 200 ساڵەی مردنی ناپلیۆنی کردەوە، کە لە 5ی مایسی 1821 گیانی لەدەستدا و بەو هۆیەوەشەوە فەرەنسا زنجیرەیەک چالاکی لەبارەی ژیان و مێژووی ناپلیۆن و مێژووی ئەوروپا و فەرەنسا بڵاوکردەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.