حکومەتی لوبنان: دەبێت رێگری لە هاتنی پەنابەرانی سووری بکرێت

09-09-2023
لهۆن نەسرەدین
کەمپی پەنابەرانی سووریایی لە بیقاعی لوبنان
کەمپی پەنابەرانی سووریایی لە بیقاعی لوبنان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێكی نوێی پەنابەرانی سووریایی روویان کردووەتە لوبنان کە نیوەی زیاتری خەڵکەکەی خۆی برسییەتی. زۆینەی پەنابەران چوونەتە شاری بیقاع. حکومەت هەراسان بووە و کۆبوونەوە لە دوای کۆبوونەوە دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە.
 
زیاد مەکاری، وەزیری راگەیاندنی لوبنان دەڵێت، "سەرۆکوەزیران گوتی ئەوەی کە سەرقاڵی کردووین شەپۆلی نوێی پەنابەرانی سوورییە کە بە قاچاخ دێن و زۆربەیان گەنجن".
 
غوفران؛ دایکێكی تەمەن 28 ساڵە، شەڕ و برسیەتی پاڵی پێوە نا بەرەو بیقاعی لوبنان هەڵبێت. ئەو یەکێکە لە سەرووی ملیۆنێك و 500 هەزار پەنابەرە سووریاییەکەی لە نزیکەی 3 هەزار کەمپی هەڕەمەکی دەژین.
 
غوفران، پەنابەری سووری لە لوبنان دەڵێت، "هەندێجار هەوڵ دەدەم ئەم بارودۆخە لەبیرخۆم بەرمەوە، بەڵام قورسە؛ ئەگەر شەڕ و برسیەتی نەبووایە هەرگیز ناچار نەدەبووم ماڵی خۆم جێبهێڵم و لەگەڵ منداڵەکانم لە خێوەت بژیم؛ ئێستاش دۆخی سووریا باش ببێت هەر دەگەڕێینەوە".
 
کاتێك کە پرسیار لە بەشار ئەسەد کرا کەی پەنابەرە سوورییەکان دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان؟ ئەو گوتی: "پەنابەر چۆن دەگەڕێتەوە کاتێك نە ئاو نە کارەبا نە خزمەتگوزاریی تەندروستی و نە قوتابخانە بۆ منداڵەکانی هەبێت؟".
 
12 ساڵە شەڕ و پێکدادان لەنێوان دەیان گرووپی چەکدار و میلیشیا و حکومەت بەردەوامە. بەم دواییەش بۆردوومان و تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە لایەن رووسیاوە، چڕتر بووە. ئەوە جگە لە ئابوورییە داڕماوەکەی؛ مووچەی مانگانەی کارمەندێك بە تێکڕا 15 دۆلارە؛ لە بەرامبەردا کیلۆیەک شەکر بە دۆلارێکە.
 
لوبنانیش جگە لە قەیرانە ئابوورییەکەی؛ گیرۆدەی پەنابەرانی سووریایە. بۆ یەکەمجاریش هێز لە دژیان بەکاردەهێنێت. سوپای لوبنان ئەم هەفتەیە رێگری لە نزیکەی 1200 پەنابەری سووریایی کردووە؛ مانگی رابردووش 700ی گەڕاندوونەتەوە سووریا، بەڵام سەرەڕای گوشارەکان، پێناچێت جووڵەی سیاسی و ئەمنیی لوبنان، بتوانێت رێگری لە شەپۆلی کۆچبەرانی سووریایی بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.