بەهۆی قەیرانی داراییەوە دانیشتووانی هەرێمی دارفۆری سوودان پەنادەبەنەوە بەر نووسینی نامەی کاخەز

09-09-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ئەحمەد لە چایخانەیەک دانیشتووە و نامەیەک بۆ کەسوکارەکەی دەنووسێت کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوودانەوە لێکدابڕاون
ئەحمەد لە چایخانەیەک دانیشتووە و نامەیەک بۆ کەسوکارەکەی دەنووسێت کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوودانەوە لێکدابڕاون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی هەژاری، نەبوونی خزمەتگوزاری، نەبوونی تەلەفۆن، مۆبایل و هێڵی ئینتەرنێت، خەڵکی دارفۆر پەنا بۆ ئامرازە کۆنەکان دەبەن بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ یەکدی.
 
ئەحمەد، لە شاری ئەلسعین لە رۆژهەڵاتی هەرێمی دارفۆری باشووری سوودان دەژی و هیچ ئامرازێک شک نابات هەواڵی کەسوکارەکەی پێ بگات کە لە شاری نیالا لە باشووری هەرێمی دارفۆر دەژین. ئەحمەد لە چایخانەیەک دانیشتووە و نامەیەک بۆ کەسوکارەکەی دەنووسێت کە بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوودانەوە لێکدابڕاون.
 
ئەحمەد عیسا، ئاوارەی سوودان دەڵێت، "وەکو دانیشتووی نایلا هەتا پێش دەستپێکی شەڕیش، زەحمەت بوو دەستت بە کەسوکارت بگات، لە دوای شەڕ دۆخەکە خراپتر بوو. ناچاربووین لە شارەکە هەڵبێین و کەسوکارمان لە شارەکە بەجێهێشت. ئێستا بە نامە پەیوەندی دەکەین و نزیکەی هەفتەیەک چاوەڕێ دەبین تاوەکو نامەکە دەگات، جاری واشە دڵنیا نین کە نامەکە دەگات، یانیش گارانتی نییە کە وەڵامی نامەکەت دەدرێتەوە". 
 
بەگوێرەی بانکی جیهانی، 82٪ـی خەڵکی هەرێمی دارفۆری سوودان لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و داهات رۆژانەیان کەمترە لە دوو دۆلار. بەگوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەستپێکی گەڕێکی نوێی شەڕی ناوخۆی سوودانەوە لە 15ـی نیسانی ئەمساڵ، تەنیا لە شاری نایلا 60 کەس کوژراون و زیاتر لە 50 هەزار کەسی دیکەش بریندارن، ئەمە بێجگە لەوەی زیاتر لە شەش ملیۆن کەس لەو وڵاتە بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن و زیاتر لە 15 ملیۆن و 800 هەزار کەسیش پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە.
 
لە ئۆفیسی پۆستەی شاری ئەلسعین، تاوەکو دێت نامە دەستییەکان زیاتر دەبن و لەگەڵ درێژەکێشانی قەیرانە مرۆییەکانی سوودان، چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی نامەکانیش زیاتر بن.
 
سولەیمان موفەزەڵ، بەرپرسی خزمەتگوزاریی تاکسی باسی لەوە کرد، "لەدوای پچڕانی ئامرازی پەیوەندییەکان لەنێوان ویلایەتەکانی رۆژهەڵات و باشووری دارفۆر، زۆر نامە و پەیامی دەستنووسمان پێگەیشت، ئێمەش لە رێگەی شۆفێرەکانمانەوە نامەکانمان گەیاند. زۆربەی کاتیش ئەوانەی نامەکانیان بەدەست دەگات، راستەوخۆ وەڵامی نامەکە دەنووسنەوە و دەینێرنەوە". 
 
شاری خەرتوومی پایتەخت و هەرێمی دارفۆر زۆرترین شەڕ و پێکدادانی لەنێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانیی خێرای بەخۆوە بینیوە کە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 5 هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە 4 ملیۆن کەس.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا