میشێل ئۆباما: هەندێک کات ویستوومە هاوژینەکەم لە پەنجەرەوە فڕێدەمە خوارەوە

رووداو دیجیتاڵ
 
میشێل ئۆباما هاوژینی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لە بەرنامەکەی خۆی" The Michelle Obama Podcast" ئاشکرایدەکات، هەندێک جار ویستوویەتی هاوژینەکەی کە ماوەی هەشت ساڵ بەهێزترین پیاوی جیهان بووە، لە پەنجەرەوە فڕێبداتە خوارەوە.
 
لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا خانمی یەکەمی پێشووی ئەمریکا میشێل ئۆباما باسی هاوژینەکەی دەکات کە بڕیارە مانگی داهاتوو ئاهەنگی 28ـەمین ساڵیادی هاوسەرگیرییان بکەنەوە. ئەو زۆر بە کراوەیی باسی خۆی و ئۆباما لەگەڵ کۆنن ئۆبرایەن پێشکێشکاری بەرنامەکە دەکات.

لەو بەرنامەیەدا میشێل ئۆباما چەند ئامۆژگارییەک دەکات و چەند نهێنییەکی هاوسەرگیرییەکەشی ئاشکرا دەکات کە دەڵێت، زۆرجار هەبووە ویستوویەتی ئۆباما لە پەنجەرەوە فڕێبداتە خوارەوە. میشێل هەروەها دەڵێت "دەبێت بزانیت کە کاتی وا هەیە خەڵک تووڕە دەبێت، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیێنێت کە بێزار ببیت و وازبێنیت، دەکرێت ئەو کاتانە درێژیش بن، لەوانەیە چەند ساڵێکیش بخایێنێت".
 
سەبارەت بە پەیوەندیی هاوڕێیەتی میشێل ئۆباما ئاماژە بەوە دەدات، پێویستە مرۆڤ بەشێوەیەک بە دوای هاوڕێی ژیانی دا بگەڕێت، وەک ئەوەی تیمێکی یاری باسکە دروستبکەیت کە هەموو یاریزانەکان ئەستێرە بن، لەسەر کەسەکە پێویستە باشترینیان هەڵبژێرێت بۆ هاوڕێیەتی.
 

ئەو ئامۆژگاری گەنجان دەکات لە دۆزینەوە هاوژین و دەڵێت، تۆ لێبرۆن جێمست دەوێت (لێبرۆن یاریزانێکی بەناوبانگی باسکەی ئەمریکایە)، ئەو پیاوەت ناوێت کە لە ریزی سێیەمی کورسییەکانی دادەنیشێت (کاریگەریی لەسەر یارییەکە و ئاستی یانەکە نییە)، بەڵام ئێمە لە زۆربەی کاتەکاندا بیر لەوە ناکەینەوە. ئەوەی پێویستە بیڵێیت ئەوەیە کە "من هاوسەرگیریم لەگەڵ لێبرۆن کردووە، کۆپیە تایبەتەکەم لە لێبرۆن".
 
میشێل ئۆباما هاوژینی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و تەمەنی 56 ساڵە. 28 ساڵە لەگەڵ ئۆباما ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە و بەردەوامن.


It’s been another heavy stretch for so many of us. And this week’s episode of The #MichelleObamaPodcast is a conversation I had a little while back with my friend Conan O’Brien. It’s about marriage—a source of strength and perspective through times like these for so many of us. We reflect on our own marriages and experiences as parents––and talk about the importance of honesty, authenticity, and being your true self with your partner. And because it’s Conan, this one’s a lot of fun. I think we all can use that right now. Listen in at the link in my bio.

A post shared by Michelle Obama (@michelleobama) on