رووداو - AFP
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، بەپێچەوانەی "شەریعەتی ئیسلام" دوو ژن تەنانەت بەبێ ئەوەی سەرپۆش بپۆشن، پێشنوێژیان بۆ کۆمەڵێک پیاو کرد لە فەرەنسا.
ئان سۆفی و ئێڤا جانەدین، لەو چالاکییەدا لە مزگەوتێکی فەرەنسا کە نزیکەی 60 کەس تێیدا ئامادەبوون و بەهۆکاری ئەمنی بە نهێنی ئەنجامیاندا، ئاشکرایان کرد ئەوان چەندین ساڵە دەیانەوێت شێوازکی نوێی ئایینی ئیسلام پەیڕەو بکەن.