رووداو - هەولێر
200 کەس لە کەسوکاری قوربانیانی دوو مزگەوتەکەی نیوزلاند لەسەر خەرجی شای سعودیە فەریزەی حەجی ئەمساڵ ئەنجامدەدەن.
خەرجی ئەو 200 حاجییەی نیوزلاند دەگاتە سەروو یەک ملیۆن دۆلار.
باڵیۆزی سعودیە لە نیوزیلاند دەڵێت، ئامانج لەو کارەی شا سەلمان ئەوەیە، یارمەتی رۆحی ئەو کەسانە بدات. پێشنوێژی مزگەوتی نووریش ئەو هەنگاوەی شا سەلمان بە گرنگ ناودەبات.
جهمال فووده، پێشنوێژی مزگهوتی نوور دەڵێت "سوپاس بۆ شای سعودیە. ئەو پڕۆگرامێکی پێشکەشکرد بۆ تەواوی ئەو کەسانەی ئازیزانیان لەدەستدابوو و ئەوانەی برینداریش بووبوون بۆ ئەوەی بچنە حەج. ئەوەش دەرفەتێكی زێڕینە بۆئەوەی خەڵکی لەڕووی رۆحییەوە بەرزبێتەوە".
بەهاری ئەمساڵ لە دوو رووداوی تەقەکردندا بۆ سەر دوو مزگەوتی شاری کریستچێرچ 50 نوێژخوێن گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەسی دیکەش برینداربوون.
جهمال فووده، پێشنوێژی مزگهوتی نوور لە کریستچێرچ دەڵێت "وا هەستدەکرێت رووداوەکە نوێ بێت و خهڵكی بهردهوام بۆ سهرهخۆشی سهردانمان دهكهن. بهداخهوه چیدی مزگهوتهكان به قهرهباڵخییهوه نابینرێن، بهڵام گرنگترین شت ئەوەیە کۆمەڵگەی نیوزیلاند، لەوانەش موسڵمانەکان، دژی رقلێبوونەوە وەستانەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ