دەزگای لووتکە: لە 10 ساڵی رابردوودا 600 کۆچبەری عێراقی و کوردستانی بوونەتە قوربانی

08-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوێکی تایبەت بە کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە کەمتر لە 10 ساڵدا، نزیکەی 600 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتی عێراقی لە رێگەی کۆچکردن گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێنن. هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 750 هەزار هاووڵاتیی عێراقیی داوای مافی پەنابەرێتییان لە وڵاتانی رۆژئاوا کردووە.
 
بەپێی راپۆرتێکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ماوەی ساڵانی نێوان 2015 تاوەکو شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵ، 591 کەس لە رێگەی گەیشتن بۆ ئەوروپا بوونەتە قوربانی، لەوانە 343 کەسیان گیانیان لەدەستداوە، 248یشیان بێسەروشوێنن.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو زۆرینەی قوربانییەکان، تەنانەت ژمارەی ئەوانەشی داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن کوردن، رێژەیان لەنێوان ٪70 بۆ 80٪ دەبێت.
 
حوسێن حەمەکەریم، نوێنەری دەزگەی لووتکە لە یۆنان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەدرێژایی ساڵانی رابردوو  زۆرینەی قوربانییان لە رێگە ئاوییەکانی نێوان تورکیا-یۆنان، تورکیا-ئیتاڵیا گیانیانلەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون، دوای ئەو، رێگەی نۆکەندی ئینگلیز لە رێگەی نێوان فەڕەنسا- بەریتانیایە."
 
هەر بەپێی راپۆرتەکە لە ماوەی ئاماژەبۆکراودا  750 هەزار و 498 عێراقی و هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان، کە تەمەنیان 18 ساڵ و زیاترە، داوای مافی پەنابەریان لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە. 
 
ئامارەکانی دەزگای لووتکە بەپێی ساڵەکان:
 
ساڵی 2015
 
- داوای مافی پەنابەرێتی: 186 هەزار و 422 کەس 
- قوربانیان: 32 
-گیانلەدەستدان: 25  
-بێسەروشوێن: 7
 
ساڵی 2016
 
- داوای مافی پەنابەرێتی: 160 هەزار و 717 کەس 
- قوربانی: 132 
- گیانلەدەستدان: 78  
-بێسەروشوێن: 54
 
ساڵی 2017
 
- داوای مافی پەنابەرێتی: 92 هەزار و 691 کەس 
- قوربانی: 96 
-گیانلەدەستدان: 29  
-بێسەروشوێن: 67
 
ساڵی 2018
 
- داوای مافی پەنابەرێتی: 69 هەزار و 203 کەس 
- قوربانی: 79
-گیانلەدەستدان: 54  
-بێسەروشوێن: 25
 
ساڵی 2019
 
- داوای مافی پەنابەرێتی: 53 هەزار و 240 کەس 
- قوربانی: 57 
-گیانلەدەستدان: 47  
-بێسەروشوێن: 10
 
ساڵی 2020
 
- داوای مافی پەنابەرێتی: 34 هەزار کەس 
- قوربانی: 35 
- گیانلەدەستدان: 18  
 -بێسەروشوێن: 17
 
ساڵی 2021
 
- داوای مافی پەنابەرێتی: 53 هەزار کەس 
- قوربانی: 93
-گیانلەدەستدان: 46  
-بێسەروشوێن: 47
 
ساڵی 2022
 
- داوای مافی پەنابەرێتی: 71 هەزار و 255 کەس 
- قوربانی: 24 
- گیانلەدەستدان: 17  
- بێسەروشوێن: 7
 
ساڵی 2023
 
- داوای مافی پەنابەرێتی: 19 هەزار و 500 کەس 
- قوربانی: 9 
- گیانلەدەستدان: 7  
- بێسەروشوێن: 2
 
ساڵی 2024
 
- داوای مافی پەنابەرێتی: 10 هەزار و 500 کەس 
- قوربانی: 34 
- گیانلەدەستدان: 22  
- بێسەروشوێن: 12
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک قوتابی لەنێو پۆلی قوتابخانەیەکی کوردی لە ڤیەننا

لە نەمسا منداڵانی کورد فێری زمانی کوردی دەکرێن

لە نەمسا راستئاژۆکان بردیانەوە؛ هێشتا دیارنییە ئاییندەی حوکمڕانی لە نەمسا چۆن دەبێت، بەڵام ئەوە روونە کە بۆ ئەوانەی باکگراوندی کۆچبەرییان هەیە، مەرج نییە باشتر بێت لە جاران. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵی جوان و بەهێز هەن بۆ خۆگونجاندن و بەشداریی کاریگەر لە کۆمەڵگەی نەمساییدا