گەشەسەندنی پارتە راستڕۆکان لە ئەڵمانیا کۆمەڵگە بەسەر دوو بەرەدا دابەش دەکات

08-07-2023
لهۆن نەسرەدین
شارۆچکەی سۆنەبێرگ لە هەرێمی سورینگیای رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا.
شارۆچکەی سۆنەبێرگ لە هەرێمی سورینگیای رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

شارۆچکەی سۆنەبێرگ لە هەرێمی سورینگیای رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا کە رۆژانێک لە بلۆکی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران و پێشتریش بنەمای جەماوەری پارتەکەی ئەدۆڵف هیتلەر بوو، جارێکی دیکە دەرگای بۆ پارتە راستڕۆکان دەکاتەوە. 
 
رۆبێرت سێسیلمان، بەربژێری پارتی راستڕۆی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا بە سەرۆکی شارەوانیی سۆنەبێرگ هەڵبژێردرا. یەکەمجارە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە پێشهاتی لەو جۆرە روودەدات.
 
مایک کنۆت، دانیشتووی سۆنەبێرگی ئەڵمانیایە و دەڵێت، "راستییەکەی ئەوەیە کە خەڵکێکی زۆر دەنگیان بە پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا دا، ئەوەش رەوایەتی پێ بەخشی. پێموایە دەبێت دەرفەت بدرێتە هەموو پارتێك چانسی خۆی لە دەسەڵات تاقی بکاتەوە، هیچ شتێكی مەترسیدار لەو بابەتەدا نابینم".
 
باڵەخانەی شارەوانی سۆنەبێرگ ئیدی لەمەولا بە گوێرەی دیدی سیاسیی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا بەڕێوەدەبرێت؛ لە نێویاندا دژایەتی کۆچبەران کە بانگەشەی سەرەکی پارتەکەیە.
 
رادۆسلاو، دانیشتوویەکی سۆنەبێرگە و باس لەوە دەکات، "خەڵک دەنگیان پێدا، چونکە پارتەکانی دیکە کاری کەم بۆ هاووڵاتییەکانیان دەکەن، وەک پرسی کۆچبەران".
 
بەڵام ئەوە دیوێكی چیرۆکەکەیە؛ سەرکەوتنی سێسیلمانی راستڕۆ و بردنەوەی 52٪ی دەنگەکان بە کاریگەری هەندێ تووندوتیژی بەدەستهاتووە. 
 
مارگرێت ستۆرم، چاویلکە فرۆشێکی دانیشتووی سۆنەبێرگە و دەڵێت، "ئیمەیڵیی پڕ لە رق و کینەیان بۆ دەناردین؛ تەلەفۆنیان دەکرد و هەڕەشەیان لێ دەکردین، کەسانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر فرۆشگەکەمان و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردین".
 
جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا کە لە شوباتی 2013دا وەک کاردانەوەیەک دژی کۆچبەران و سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپا دامەزرا، یەکەمجار لە 2017دا بە بەرزکردنەوەی درووشمی "نەخێر بۆ وەرگرتنی کۆچبەر و پەناخوازان" چووە نێو پەرلەمانەوە. 
 
ئێستاش راپرسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لانیکەم 20٪ی ئەڵمانییەکان پشتگیری لە پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا دەکەن کە ئەگەری هەیە براوەی هەرێمی سورنیگیا لە هەڵبژاردنەکانی پایزی ئەمساڵ بێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.