تەرمی 13 کۆچبەر لە دەریای نێوەڕاست دۆزرایەوە

08-04-2024
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پاسەوانی کەناراوەکانی تونس تەرمی 13 کۆچبەری لە دەریای نێوەڕاست دۆزیەوە و بەو جۆرەش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە سەرەتای ئەم ساڵەوە لەو دەریایەی نزیک لە تونس گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 167 کەس. 
 
رۆژی دووشەممە، 8-4-2024، پاسەوانی کەناراوەکانی تونس بڵاویکردەوە، تەرمی 13 کۆچبەری خنکاوی لە دەریای نێوەڕاست دەرهێناوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، کۆچبەرەکان لە کاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە لە دەریای نێوەڕاست بۆ ئیتاڵیا خنکاون.
 
ساڵانە ژمارەیەکی زۆری کۆچبەر لە تونس و لیبیاوە هەوڵ دەدەن بچنە ئەورووپا. 
 
وەزارەتی ناوخۆی تونس دەڵێت، پاسەوانی کەناراوەکانی لە 2 هەفتە و لە چەند هەڵمەتێکدا هەزار و 867 کۆچبەری لە دەریای نێوەڕاست رزگار کردووە.
 
بە گوتەی بەرپرسانی ئەمنیی تونس، قاچاخچییەکان سوود لە بەلەمی کۆن و لاستیکی وەردەگرن و ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر دەخەنە نێویانەوە و هەربۆیەش زۆرجار رووداوی نەخوازراو روودەدات. 
 
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، لە ساڵی 2023دا لانیکەم 2 هەزار و 498 کۆچبەر لە هەوڵیاندا بۆ گەیشتن بە ئەورووپا بە دیاریکراوی ئیتاڵیا خنکاون، لە کاتێکدا هەزاران کۆچبەری دیکە کە وەک "بێسەروشوێن" پێناسەکراون، دوای چەندین مانگ هێشتا دیار نین و دەکرێت بە مردوو دابنرێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.