خەلیلزاد نهێنییەکانی پەیوەندی ئەمریکا و ئێران لەبارەی عێراقەوە ئاشکرا دەکات
رووداو - واشنتن
زەڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە ئەفغانستان، عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان، کتێبێکی نوێی دەربارەی ئەزموونی دیپلۆماسی لە عێراق و ئەفغانستان بڵاودەکاتەو، کە بڕیارە22ی ئەم مانگە بکەوێتە کتێبخانەکانی ئەمریکاوە.
کتێبەکەی خەلیلزاد کە بەناونیشانی "باڵیۆز زەڵمای خەلیلزاد، لە کابولەوە بۆ کۆشکی سپی گەشتێک لە جیهانێکی پڕ پشێویدا" بڵاودەبێتەوە، لە بەشێکیدا تیشک دەخاتە سەر گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەسەروبەندی شەڕی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لەگەڵ عێراق.
ئیدارەی جۆرج بۆشی کوڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستێکی بەرز گفتوگۆی ئەنجامداوە، خەلیلزادا ئاماژە بەوەدەکات پێش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە جنێڤ لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، کە ئەو کات باڵیۆزی ئێران بووە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەربارەی ئایندەی عێراق گفتوگۆیان کردووە.
تیمی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی دەسەڵاتیان بە خەلیلزاد داوە لەگەڵ زەریف کۆببێتەوە و گفتوگۆ ئەنجامبدات.
لە کتێبەکەی خەلیلزاد دا هاتووە "تاران و واشنتن لەسەر دوو خاڵ رێککەوتن، یەکەمیان ئێران هێرشنەکاتە سەر هیچ فڕۆکەیەکی ئەمریکا کە بە ئاسمانی ئێراندا تێدەپەڕێت بۆ هێرشکردنە سەر عێراق، ئەمە لەکاتێکدایە تورکیا ئامادە نەبووە بنکەی سەربازی ئەنجەرلیک بخاتە خزمەتی هێزی ئاسمانی ئەمریکا، خاڵێکی دیکە کە لەسەری رێککەوتوون پرۆسەی سیاسییە لە عێراق، کە بەگوتەی باڵیوزی پێشووی ئەمریکا، واشنتن داوای لە تاران کردووە، پشتگیری پرۆسەی سیاسی لە عێراق بکات و هانی شیعەکان بدات بەشداریی لە حکومەتی نوێی عێراقدا بکەن".
خەلیلزاد باس لە کۆبوونەوە نهێنییەکان لەگەڵ ئێران دەکات و دەنووسێت "لە کۆبوونەوە نهێنییەکان، ئەمریکا بە ئێرانی راگەیاندووە، دەمانەوێت سیستەمێکی دیموکراسی لە عێراق دابمەزرێنن کە ئاشتیخواز بێت لەگەڵ وڵاتانی هاوسنوور، بەڵام ئێران داوایکردووە دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق سەرلەنوێ دابمەزرێنرێتەوە، لەوانە سوپا و وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری".
وەک خەلیلزاد ئاماژەی پێ کردووە، ئەم پەیوەندیە دیپلۆماسیانە دەبێتە هۆی ئەوەی ئیدارەی بۆش ئێران لە لیستی وڵاتانی میحوەری شەڕ لاببات، بەڵام پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران لەمانگی 5-2003 کۆتاییدێت، کاتێک ئێران چەند سەرکردەیەکی قاعیدە لەتاران داڵدە دەات.
خەلیلزاد هەروەها نووسیویەتی "ئەمریکا داوای رادەستکردنی سەرکردەکانی قاعیدە دەکات، و لەبەرامبەراد ئێران داوای رادەستکردنی سەرکردەکانی موجاهیدینی خەلق دەکات، دەرئەنجام گفتوگۆکان تەواو دەبن، سێ مانگ دواتر تەقینەوەیەکی رێکخراوی قاعیدە هەشتی ئەمریکی لە ریاز دەکوژێت کە ئێران لە پشت تەقینەوەکەوە بووە".
لە ساڵی 2005 کاتێک خەلیلزاد دەبێت بە باڵیۆزی عێراق، دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ تاران جارێکی دیکە دەکرێتەوە.
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا باس لە هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی عێراقەوە دەکات و دەنووسێت"عەبدولعەزیز ئەلحەکیم، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق رادەسپێردرێت بۆ ئەوەی داوا لە عەلی خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران بکات گفتوگۆکان دەربارەی عێراق لەگەڵ ئەمریکا دەستپێبکرێنەوە".
یەکەم نامەی خەلیلزاد بۆ قاسم سولێمانی فەرماندەی سوپای قودس دەبێت، تێیدا دەنووسێت "ئیبراهیم جەعفەری کەسێکی ناکارایە، دەبێت پۆستی سەرۆکوەزیرانی لێبسەندرێتەوە، هەردوولا لەسەر ئەمە رێکدەکەون، دواتر نوری ئەلمالیکی دەبێت بە سەرۆکوەزیران".
خەلیلزاد لەو باوەڕەدایە سیاسەتی ئەمریکا دەبوایە دوو لایەنە؛ بوایە هەم تووندتر بوایە بەرامبەر ئێران و هەمیش دەرگاکانی گفتوگۆی دانەخستبایە.