فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلینالە لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد
رووداو - ئەڵمانیا
فێستیڤاڵی سینەمایی بەرلین لە ئەڵمانیا بە بەشداری 400 فیلمی کورت و درێژ دەستیپێکرد، بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و 17 فیلم کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ورچی زێڕین دەکەن.
لە 17 بەربژێر بۆ وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵەکە حەوتیان ژنن.
فێستیڤاڵەکە بە فیلمی دەرهێنەرێکی دانیمارکی دەستیپێکرد، بۆ رووداو قسەی کردووە و دەڵێت، لە رێگەی فیلمەکەمەوە دەمەوێت هیوا بگەڕێنمەوە بۆ ئەو کەسانەی تووشی بێهیوایی بوون.
فێستیڤاڵەکە بە گەورەترین فێستیڤاڵی سینەمایی ئەوروپا لە رووی بەشداری جەماوەرەوە ئەژمار دەکرێت، وەزارەتی رۆشنبیری ئەڵمانیا بڕی هەشت ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆی بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە تەرخانکردووە.