فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلینالە لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد

08-02-2019
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
17 فیلم کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ورچی زێڕین دەکەن
17 فیلم کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ورچی زێڕین دەکەن
نیشانەکردن بەرلینالە
A+ A-

رووداو - ئەڵمانیا 

فێستیڤاڵی سینەمایی بەرلین لە ئەڵمانیا بە بەشداری 400 فیلمی کورت و درێژ دەستیپێکرد، بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و 17 فیلم کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ورچی زێڕین دەکەن.


لە 17 بەربژێر بۆ وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵەکە حەوتیان ژنن.

فێستیڤاڵەکە بە فیلمی دەرهێنەرێکی دانیمارکی دەستیپێکرد، بۆ رووداو قسەی کردووە و دەڵێت، لە رێگەی فیلمەکەمەوە دەمەوێت هیوا بگەڕێنمەوە بۆ ئەو کەسانەی تووشی بێهیوایی بوون.

فێستیڤاڵەکە بە گەورەترین  فێستیڤاڵی سینەمایی ئەوروپا لە رووی بەشداری جەماوەرەوە ئەژمار دەکرێت، وەزارەتی رۆشنبیری ئەڵمانیا بڕی هەشت ملیۆن و 200 هەزار یۆرۆی بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە تەرخانکردووە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە