ترەمپ سوورە لەسەر کڕینی گرینلاند

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەردانی ترەمپ جونیەر، کوڕە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ گرینلاند باس و خواسی کڕینی دوورگەکەی لەلایەن سەرۆکی داهاتووی ئەمریکاوە ئەوەندەی دیکە گەرم کردووە. 
 
چەند کاژێرێکیش دوای سەردانەکە، دۆناڵد ترەمپ کە 11 رۆژی دیکە وەکو سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا خواستی وڵاتەکەی بۆ کڕینی هەرێمە خۆبەڕێوەبەرییەکە دووپاتکردەوە. 
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، "لەراستیدا، ئێمە گرینلاندمان بۆ ئاسایشی نیشتمانی پێویستە. ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا ئەوەیان پێگوتم. خەڵک زۆر لەمێژە باس لە گرینلاند دەکەن. نزیکەی 45 هەزار کەس لەوێ دەژین، خەڵک هەر ئاگاداری ئەوە نین کە دانیمارک هیچ مافێکی یاسایی بەسەریەوە نییە، بەڵام ئەگەر ئەو مافەشی هەبێت، دەبێت وازی لێبهێنێت، لەبەر ئەوەی ئێمە بۆ ئاسایشی نیشتمانی پێویستمان پێیەتی."
 
ترەمپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی لە ساڵی 2019، خواستی وڵاتەکەی بۆ کڕینی هەرێمەکە راگەیاندبوو.
 
قەبارەی هەرێمە خۆبەڕێوەبەرییەکە 2.16 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە و جگە لە سامانی ماسی، بە نەوت، گاز، یۆرانیۆم، زێڕ و ئەڵماس دەوڵەمەندە. 
 
گرینلاند کەوتووەتە جەمسەری باکوور، لەڕووی جیۆسیاسییەوە گرنگە. دانیمارکیش رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری ببێت.
 
مێتە فرێدریکسن، سەرۆکوەزیرانی دانیمارک دەڵێت، "دەمەوێت هەندێک قسە لەسەر ئەو دۆخە بکەم کە ئێستا لە گرینلاند روودەدات. خەڵکی گرینلاند گەلێکی سەربەرزن و خاوەن زمان و کولتووری خۆیانن. هەروەک پێشتریش سەرۆکی پەرلەمانی گرینلاند رایگەیاند، گرینلاند بۆ فرۆشتن نییە."
 
ئەمریکا لە ساڵی 1957ـەوە بنکەیەکی گەورەی سەربازی لە گرینلاند هەیە و هەردوولا پەیوەندییەکی قووڵی سەربازی و ئابووری لەنێوانیاندا هەیە.
 

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گییەر پێدەرسن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا.

پیدەرسن: کەناڵی دیالۆگ لەنێوان دەسەڵاتی نوێی سووریا و هەسەدە دروست بووە

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا رایگەیاند، کەناڵی دیالۆگ لەنێوان دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" دروست بووە، بەڵام هێشتا گفتوگان نەگەیشتوونەتە قۆناخی رێککەوتن.