دایکێک ئۆتیزمی منداڵەکەی کۆنترۆڵ دەکات: لە قوتابخانەیەکی ئاساییە و کەسێکی بەهرەدارە لە میوزیکدا

08-01-2023
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
کاتێک تەمەنی سێ ساڵ دەبێت، پزیشکەکان ئۆتیزم لە کوڕەکەی ڤان دەستنیشان دەکەن. سەرەتا ڤان بێ ئومێد دەبێت، بەڵام ئەوەندە نابات خۆشەویستی بۆ کوڕەکەی بڕیاردەدات خۆی چارەسەری کوڕەکەی بگرێتە ئەستۆ.
کاتێک تەمەنی سێ ساڵ دەبێت، پزیشکەکان ئۆتیزم لە کوڕەکەی ڤان دەستنیشان دەکەن. سەرەتا ڤان بێ ئومێد دەبێت، بەڵام ئەوەندە نابات خۆشەویستی بۆ کوڕەکەی بڕیاردەدات خۆی چارەسەری کوڕەکەی بگرێتە ئەستۆ.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرانسەری جیهاندا زیاتر لە 70 تاوەکو 80 ملیۆن کەس ئۆتیزمیان هەیە، لە ئەڵمانیاش بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی فیدراڵی بۆ بەرەوپێشبردنی کەسانی تووشبوو بە ئۆتیزم نزیکەی 400 تاوەکو 500 هەزار کەس ئۆتیزمیان هەیە.
 
بۆ چارەسەرکردن و پشتگیریی لە خێزانەکان لەسەر ئاستی ئەڵمانیا بە سەدان سەنتەری چارەسەر و بە سەدان خوێندنگەی تایبەت بۆ ئەو منداڵانە هەن. دەمەوێت بزانم چۆن چارەسەردەکرێن؟ رۆڵی دایکان و باوکان چەند گرنگە بۆ چارەسەریی منداڵەکانیان؟ ئەو خزمەگوزاری و ئاسانکارییانە کامانەن کە پێشکەش بە ئەوانە دەکرێن کە ئۆتیزمیان هەیە.
 
دەچمە لای ڤان چەلەبی، دایکی منداڵێک کە ئۆتیزمی هەیە و ئێستا خۆی چارەسەر بۆ ئەو منداڵانە دابین دەکات کە ئۆتیزمیان هەیە. ئەو سەرقاڵی ئەوە بوو چارەسەر بە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ بدات، بە چەندین یاریی جۆراوجۆر فێری وشە و تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی دەکات. 
 
کاتێک تەمەنی سێ ساڵ دەبێت، پزیشکەکان ئۆتیزم لە کوڕەکەی ڤان دەستنیشان دەکەن. سەرەتا ڤان بێ ئومێد دەبێت، بەڵام ئەوەندە نابات خۆشەویستی بۆ کوڕەکەی بڕیاردەدات خۆی چارەسەری کوڕەکەی بگرێتە ئەستۆ.
 
ڤان چەلەبی پێی گوتم، "هیچ ئومێدێکیان نەدا بە کوڕەکەی من لە هەموو روویەکەوە، گوتیان ئەم منداڵە لەوانەیە قسە نەکات، ئەم منداڵە لەوانەیە نەتوانێت ژیانێکی سەربەخۆ بەسەر بەرێت، بێگومان ئەوە منی زۆر رووخاند، بەڵام لێرە زۆر زۆر گرنگە کە تۆ بە هەموو شتێک باوەڕنەکەیت کە پێیان گوتیت، چونکە هەموو شتێک لە خێزانەوە دەست پێدەکات. بۆیە هەستام خۆراکی منداڵەکەم گۆڕی و بڕیارمدا لە ماڵەوە راهێنانی پێ بکەم."
 
ڤان کۆڵنادات، واز لە کارەکەی دەهێنێت و لە بواری راوێژکاری دەروونی و چارەسەرکردنی ئۆتیزم دەخوێنێت. ئێستا ماوەی 3 ساڵە خاوەنی ئەم نۆرینگەیەیە، بە سەدان منداڵ لێرە چارەسەر وەردەگرن و ئەزموونی خۆی پێشانی دایکان و باوکانی دیکە دەدات.  
 
ئەو دایکە کە ئێستا بووەتە راهێنەریش دەڵێت: سەرەتا خێزانەکان زانیاریم لەبارەی منداڵەکەیان دەدەنێ، پاشان لەگەڵیان دادەنیشم و پلانیان بۆ دادەنێم، بۆ نموونە چۆن سەرەتا خۆراکی منداڵەکەیان بگۆڕن، دواتر بۆ ئەوەی چۆن راهێنان بە منداڵەکەیان بکەن.
 
لەم وڵاتە سەنتەرەکانی چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم زۆرن و دەوڵەتیش هاوکاریی دارایی خێزانەکان دەکات، بەڵام ڤان دەڵێت لە هەمووی گرنگتر پشتیوانیکردنی خێزانەکانە بۆ منداڵەکانیان. 
 
ماندووبوون و رەنجی ڤان بەفیڕۆ نەچووە، ئێستا کوڕەکەی تەمەنی 9 ساڵە و لە پۆلی سێی بنەڕەتییە و لە قوتابخانەیەکی ئاسایی دەخوێنێت، ئەو بە باشی دوو زمان فێربووە و کەسێکی بەهرەدارە لە میوزیکدا. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.