ترەمپ هەڕەشە لە کۆمپانیای تۆیۆتا دەکات

08-01-2017
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن ترەمپ
A+ A-

رووداو - هەولێر

دۆناڵد ترەمپ هەڕەشە لە کۆمپانیای تۆیۆتا دەکات و رایدەگەیێنێت، ئەگەر تۆیۆتا کارگەی درووستکردنی ئۆتۆمبێلەکانی لە ئەمریکا دروست نەکات، ئەوا دەبێت باجێکی زۆر بدات بە ئەمریکا.

لەسەر تویتەر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا  نووسیویەتی: "کۆمپانیای تۆیۆتا گوتی کە ئەو کارگەیەکی نوێ لە مەکسیک دادەمەزرێنێت تاوەکو ئۆتۆمبێلی جۆری کۆرۆلا هەناردەی ئەمریکا بکات. ئەگەر تۆیۆتا ئەو کارە بکات ئەو کاتە دەبێت لەسەر جەستەی من ئەو ئۆتۆمبێلانە هەناردەی ئەمریکا بکات".

ترەمپ دەشڵێت، یان ئەوەتا کارگەکە لە ئەمریکا دابمەزرێنن و یان باجێکی زۆر لەسەر سنوور دەدەن.

لەلایەن خۆیەوە کۆمپانیای تۆیۆتا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێدا رایگەیاند: کارگە نوێیەکە کە بڕیارە لە مەکسیک دروستی بکات، کاریگەری ناخاتەسەر رێژەی هەلیکاری ئەمریکییەکان.

تۆیۆتا  جەختیکردەوە لە گرنگی چڕکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی ترەمپ بەجۆریک کە بەرژەوەندی بەکاربەران و پیشەسازی ئۆتۆمبێل بپارێزێت.

مانگی نیسانی ساڵی 2015 کۆمپانیای تۆیۆتا پلانێكی خۆی ئاشکرا کرد و تێيدا رایگەیاند، کارگەیەکی درووستکردنی ئۆتۆمبیل لە جۆری کۆرۆلا لە مەکسیک دروستدەکات.

داڕشتنەوە: حەكیم داود 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە