پۆلیسی بولگاریا بە تەقەکردن لە پەناخوازێکی سووری تۆمەتبار دەکرێت

08-12-2022
رووداو @Rudawkurdish
عەبدوڵڵای 19 ساڵ دوای برینداربوونی
عەبدوڵڵای 19 ساڵ دوای برینداربوونی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ناوچەیەکی سنووریی نێوان تورکیا و بولگاریا تەقە لە کۆچبەران دەکرێت و گەنجێکی 19 ساڵ بەناوی عەبدوڵڵا بریندار دەبێت و دەکەوێتە سەر زەوی.
 
گولـلەکە بەر قۆڵی عەبدوڵڵا کەوتووە و دواتر لە سینگی گیراوەتەوە، کۆچبەرەکانی دیکە بە هانای عەبدوڵڵاوە دەچن و رزگاری دەکەن. ئەو پەناخوازە کە سوورییە، پۆلیسی بولگاریی تۆمەتبار کردووە بەوەی تەقەیان لێکردووە، تاوەکو رەوانەی نێو خاکی تورکیایان بکەنەوە.
 
بەدواداچوونەکانیش تۆمەتەکەی عەبدوڵڵا پشتڕاست دەکەنەوە. کلاس ڤان دایکن، رۆژنامەڤان دەڵێت، "ئێمە لەڕێگەی بەرنامەی (جیۆ لۆکەیشن)، شوێنی ڤیدیۆی ساتی تەقەکردنەکەمان دۆزییەوە و بەپێی ئەوەش دەتوانین بڵێین تەقەکان لەلای سنووری بولگارییەکانەوە کراون."
 
بەڵام بولگارییەکان ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە. ئیڤان دیمیردژێڤ، وەزیری نێوخۆی بولگاریا رایگەیاند، "هیچ کەیسێکی تووندوتیژی دژی کۆچبەران نییە. لە مانگ و نیوی رابردوودا روونمکردووەتەوە، هەندێک ئاژانسی میدیایی دەیانەوێت وێنەیەکی جیاواز بڵاوبکەنەوە. لەگەڵ هاوکارانی تورکیا لێکۆڵینەوەمان لەو رووداوە کردووە و هیچ ئاماژەیەکی روون نییە لەلایەن هەردوولاوە، کە بەڵگە هەبێت پۆلیسی بولگاری تەقەی کردووە و هیچ کردارێکی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ نەبووە."
 
یەکێتیی ئەوروپا داوای لێکۆڵینەوەی ورد لە بریندارکردنی عەبدوڵڵا دەکات. ئانیتا هیبەر، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەڵێت، "چاوەڕێ دەکەین دەسەڵاتدارانی بولگاری لێکۆڵینەوە لە هەر تۆمەتێک بکەن و بە شێوەیەکی چالاکانە بەدواداچوونی بۆ بکات. هەموو تۆمەتێک لەسەر هەر رووداوێک کە لەسەر سنوورەکانی ئەوروپا روودەدەن، بە هەندی وەردەگرین و کەیسی گیانلەدەستدان و تووندوتیژیش قبووڵکراو نین."
 
بەگوێرەی ئاماری حکومەتی بولگاریا، ئەمساڵ ژمارەی کۆچبەران لەو رێگەیەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە. لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، نزیکەی 85 هەزار کۆچبەر لە تورکیاوە چوونەتە نێو خاکی بولگاریاوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.