بەریتانیا باڵیۆزخانەی لە قاهیرە هەڵپەسارد

رووداو- bbc

لەبەر هۆکاری ئەمنی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە قاهیرە سەرجەم خزمەتگوزارییە گشتییەکانی هەڵپەسارد.

ئاژانسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی میسر لە زاری بەرپرسێکی راگەیاندنی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە قاهیرە دەڵێت،'' حکومەتی بەریتانیا بڕیاریداوە سەرجەم خزمەتگوزارییە گشتییەکانی لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە قاهیرە هەڵپەسێرێت، ئەوەش بەهۆکاری ئەمنی و  لەبەر پاراستنی گیانی بەرپرسانی باڵیۆزخانەکەمان لەو شارە''.

لەلایەکی دیکەوە لە بەیاننامەیەکی حکومەتی بەریتانیا لە سەر ئەکاونتی باڵیۆزخانەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەردا هاتووە،'' باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە ئەسکەندەرییە کراوەیەو دەتوانێت کارەکانی هاووڵاتیان رایی بکات''.