سەرۆکی ئۆکراینا: درۆن و مووشەکی ئێرانی بوونەتە هۆی دواخستنی ئاشتی

07-11-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، ئەگەر ئێران درۆن و مووشەکی بە رووسیا نەدابایە، ئێستا وڵاتەکەی "لە ئاشتی نزیکتر دەبوو."
 
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2022 ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا گوتی، رۆژی یەکشەممە سوپای رووسیا درۆنی ئێرانی بەکارهێنایەوە و سوپای وڵاتەکەی بەشێکیانی خستە خوارەوە، بەڵام بەشێکیشیان ئامانجەکانیان پێکاوە.
 
بە گوتەی سەرۆکی ئۆکراینا، لایەنی رووسی بە بەکارهێنانی مووشەکی ئێرانی ژێرخانی وزەی وڵاتەکە دەکاتە ئامانج و ئەوەش وایکردووە، "4.5 ملیۆن کەس بێ کارەبا بمێننەوە."
 
زیلینسکی ئاماژە بەوەش دەکات، لەگەڵ ئورسولا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا تاوتوێی گوشارخستنە سەر ئێرانیان کردووە.
 
رۆژی شەممە 5ی تشرینی دووەم، حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوان "چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراینا" درۆنیان بە رووسیا داوە، بەڵام رەتیکردەوە مووشەکیان بەو وڵاتە دابێت.
 
هاوکات، کیێڤ و وڵاتانی رۆژئاوا ئەو گوتانە رەتدەکەنەوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە نەک هەر درۆن، بەڵکو رووسیا مووشەکیشی لە ئێرانەوە بەدەستگەیشتووە.
 
بەرپرسانی ئۆکراینا دەڵێن، لە شوباتی ئەمساڵەوە لانیکەم 400 درۆنی دروستکراوی ئێرانیان خستوونەتە خوارەوە و باس لەوەش دەکەن رووسیا داوای 2000 درۆنی شاهیدی لە ئێران کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.