لە رێستۆرانتێکی شەنگەهای رۆبۆت خزمەتی سەردانکەران دەکەن

08-11-2018
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
"رۆبۆتەکان 10 هێندەی مرۆڤەکان خێراتر، پاکتر و بەسەروبەرترن"
"رۆبۆتەکان 10 هێندەی مرۆڤەکان خێراتر، پاکتر و بەسەروبەرترن"
نیشانەکردن رۆبۆت
A+ A-

رووداو - هەولێر

لە رێستۆرانتێکی شەنگەهای رۆبۆت خزمەتی سەردانکەران دەکەن. میوانەکان هەرچەندە گلەییان لە خواردن هەبێت، رۆبۆتەکان روویان گرژناکەن و بە هێمنی و بە خێرایی خواردنەکە دەگۆڕن.

لەوەتەی رێستۆرانتەکە ئەم رۆبۆتانەی داناوە، خاوەنەکەی لە پشوودایە و میوانەکانیش ئاسوودن. ئەمە جیا لەوەی دەنگی بێزارکەری قاپ و هاواری کارمەندان نابیسترێت. 

وینگ وی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ماندارین دەڵێ "دەتوانی بزانیت کە رێک چەندی پێدەچێت تا خواردنەکەت پێدەگات و دەگات، بەدڵنیاییەوە ئەمە دوای داواکردنی. دەتوانی راستەوخۆ بزانی خواردنەکەت لەکوێیە کاتێ بەڕێوەیە. پرۆسەیەکی تەواو دیجیتاڵییە. هەر کە کێشەیەک دروستبوو، دەتوانی بیگەڕێنیتەوە و چاکی بکەی، ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە لە ئاسایشی خۆراکدا".

لەم رێستۆرانتەدا ئەوەی لەسەر میوان پێویستە ئەوەیە لەسەر کورسی دابنیشێت و خواردنەکەی داوابکات.

 بەگوێرەی بەدواداچوونێکی چاودێرانی ئاسایشی خۆراک، خزمەتکردنی ئەم رۆبۆتانە لە رێستۆرانتەکەدا 10 هێندەی خزمەتکردنی مرۆڤەکان خێراتر، پاکتر و بەسەروبەرترە، ئەمە جگە لەوەی نرخی خواردنەکانیش کەمترە، چونکە پارەی کارنەکردن بە کارمەندانیش بۆ خاوەن رێستۆرانتەکە گەڕاوەتەوە. 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە