بایدن: ئەمریکا لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت

رووداو دیجیتاڵ

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هێرشی حەماسی بۆ سەر ئیسرائیل بە "تیرۆرستی" ناوبرد. 
 
بایدن لە پەیامێکی کورت و توونددا، رۆژی شەممە لە کۆشکی سپییەوە گوتی "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل و درێخی ناکات لە پێدانی یارمەتی بە ئیسرائیل بۆ ئەوەی بەرگریی لە خۆی بکات."
 
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها باسی لەوە کرد، بە تەلەفۆن لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسەی کردووە کردووە. 
 
بایدن هەروەها گوتی، ئیسرائیل مافی "بەرگریکردن لەخۆی" هەیە دژی هێرشەکانی حەماس.
 
کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی بەرخودانی ئیسلامی (حەماس)، بەیانیی ئەمڕۆ دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەناوی "تۆفانی ئەقسا'' کرد، هەزاران مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و چەکدارەکانی دزەیان کردە نێو ئۆردووگا جوونشینەکان. لە بەرامبەردا، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی پێچەوانەی بەناوی "شمشێری پۆڵایین'' بۆ سەر غەززە دەستپێکرد و، ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی کردنە سەر ناوچە جیاجیاکانی. 
  
میدیای ئیسرائیلی دەڵێت، ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلی گەیشتووەتە 250 کەس، هەزار و 500ـی دیکەش برینداربوون، کە 290ـیان لە دۆخێکی مەترسیداردان. تەندروستیی غەززەش رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 232 کەس و هەزار و 700ـی دیکەش بریندار بوون.