رووداو لە غەززە: چاوەڕوانی شەڕێکی سەخت لەنێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دەکرێت

07-10-2023
محەممەد سالم
رەوشی غەززە لە چاوی کامێرای رووداوەوە
رەوشی غەززە لە چاوی کامێرای رووداوەوە
نیشانەکردن ئیسرائیل فەلەستین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەیانی زوو چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس لە نزیک سنووری رۆژهەڵاتی غەززە هێرشیان کردە سەر کۆمەڵگە و گوندەکانی ئیسرائیل و هەزاران مووشەک لە کەرتی غەززەوە بەرەو شارەکانی ئیسرائیل هاوێژران. باڵی سەربازیی بزووتنەوەکە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ناو ناوە "تۆفانی ئەقسا".
 
عەبدولـلەتیف قانووع، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، دەڵێت، "ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسای دژی ئیسرائیل، لە وەڵامی پەرەسەندنی هێرشەکانی ئیسرائیل دێت بۆ سەر گەلی فەلەستین و بۆ پاراستنی گەلەکەمان لە توندڕۆیی و لەشکرکێشی ئەم حکومەتە راستڕۆ تووندئاژۆیەی ئیسرائیل. هەروەها بۆ پشتگیری و سەرکەوتنە بۆ مزگەوتی ئەقسای پیرۆز و رێگریکردن لە دابەشبوون و بەیەهودیکردنی، هەروەها سەرکەوتنێکە بۆ زیندانییە پاڵەوانەکانمان کە لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان."
 
تا دێت پێکدادان و شەڕی نێوانیان چڕتر دەبێتەوە، هێرش و پێکدادانی راستەوخۆی چەکدارانی حەماس و هێزەکانی ئیسرائیل بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی سەدان کەس لە هەردوولا.
 
ئوسامە عەفیفا، نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسییە لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە دەڵێت، "غەزە بە ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتی و مێژوویی بەئاگا هاتەوە کە تێیدا هەندێک تاکتیکی سەربازی بۆ یەکەمجار بەکارهێنرا، وەکو خۆدزینەوە و فریودان، کە لە رێگەیەوە هێزی بەرگری توانی ئەم دزەکردنە بێوێنەیە لە مێژووی عەرەب و ئیسرائیل بەدەستبهێنێت." 
 
ئیسرائیل بڕیاریداوە وەڵامێکی تووند و کاریگەری هەبێت لە دژی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلیش چەندین شوێنیان لەنێو کەرتی غەززە کردە ئامانج.
 
محەممەد ئەلغول، سەرکردەیە لە بەرەی شوعەیبە، گوتی، "ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ ئەوەی هێزی بەرگری فەلەستین کردوویەتی دووپات دەکەینەوە و ستایشی ئەم لێدانە بەرەکەتدارانە دەکەین کە حیساباتی ئیسرائیلیان شێواندووە، دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی وەڵامێکی ئاسایی دێت لە دژی بوونی ئیسرائیل لەسەر خاکی فەلەستینمان و لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە دژی گەلەکەمان لە قودس و بەرامبەر بە دیلەکانمان لە نێو زیندانەکانی ئیسرائیل."
 
ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس لەنێوخۆی ئیسرائیل کردیان، جارێکی دیکە بووە هۆی گرژی لە نێوان غەززە و هێزەکانی ئیسرائیل، گرژی و ئاڵۆزییەک کە کەس نازانێت کەی و چۆن کۆتایی دێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دوای لافاوەکەی ئەفغانستان. وێنە: AFP

لە ئەفغانستان بەهۆی زریان و لافاو 35 کەس گیانیان لەدەستدا

بەرپرسانی ئەفغانستان دەڵێن، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروستبووە و لانیکەم 35 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و نزیکە 230 کەسی دیکەش بریندار بوون.